كتێبى کولتوور

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

ده‌زگاى “ماڵى وه‌فایى” به‌ نیازه‌ بۆ جارى دووه‌م به‌ زمانى كوردى یاداشتى به‌در شاكر سه‌یاب شاعیرى ناسراوى عێراقى به‌ ناونیشانى "من شیوعى بووم" بڵاو بكاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ى تشرینى دووه‌م سۆران عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیارى ماڵى وه‌فایى له‌ هه‌ولێر به‌ نوچه‌نێتى راگه‌یاند، جارێكى تر كتێبى "من شیوعى بووم" چاپ ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن به‌در شاكر سه‌یاب شاعیرى ناسراوى عێراق نووسراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكارییه‌كانى چاپى دووه‌م سۆران عه‌زیز گوتى، “هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ چاپى دووه‌م نه‌كراوه‌، هیچ جیاوازییه‌كى له‌گه‌ڵ چاپى یه‌كه‌م نییه‌. ئێمه‌ ده‌مێكه‌ به‌ نیازین چاپى دووه‌مى بكه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ چاپى یه‌كه‌م تیراژه‌كه‌ى ته‌نیا 300 دانه‌ بوو، زۆر زوو خوێنه‌ران پێشوازیان لێكرد، بۆیه‌ ئه‌م جاره‌ به‌ تیراژى هه‌زار دانا چاپ ده‌كرێته‌وه‌ و به‌م نزیكانه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌”.

كتێبى "من شیوعى بووم" یاداشتى به‌در شاكر سه‌یابه‌، نووسه‌ر باس له‌و رۆژگاره‌ ده‌كات كه‌ له‌ ریزه‌كانى حزبى شیوعى عێراقى بووه‌، دواتر به‌ هۆى چه‌ندان ناكۆكى لێیان جیابووه‌ته‌وه‌. به‌در شاكر سه‌یاب كه‌ له‌ ساڵى 1926 له‌ به‌سره‌ له‌دایكبووه‌ و له‌ ساڵى 1964 كۆچى دوایى كردووه‌، به‌م كتێبه‌ نیگه‌رانییه‌كى زۆرى بۆ حزبى شیوعى عێراق دروست كرد، كه‌ ئه‌و كات له‌ ساڵى 1959 به‌ زنجیره‌ وتار له‌ رۆژنامه‌ى حوڕیه‌ له‌ به‌غدا بڵاوكرایه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین