سەباح مەحمود: هاوڵاتیان دەتوانن سکاڵا تۆماربکرن تەندرووستی

لاڤین عومەر- نوچەنێت

ماوەی چەند رۆژێکە پەرلەماتارێک هۆشداری لە بەرزبوونەوەی نرخی دەرمان دەدات و دەڵێت: تەندەرێکی ستیکەری وەزارەتی تەندروستی هۆکارە، بۆئەم مەبەستەش لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگادارکردووەتەوە. سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی کوردستان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە دەتوانن سکاڵا تۆماربکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە ( 30/تشرینی دووەم/2021) د. سەباح مەحمود سەرۆکی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێت سەبارەت بە ئەگەری گرانبونی نرخی دەرمان گوتی" سێکتەرەکانی دەرمان لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ بە دواداچوون لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی لە کوالێتی کۆنتڕۆڵ، بۆ گرانبوونی دەرمان  و بۆ سێکتەری دەرمان لە کام رۆژ مۆڵەتی پێدراوە لە هەرێمی کوردستان، هەروەها دەربارەی دەرماڵەی چەکی کیمیاوی لە هەڵەبجە خەریکی راپۆرتێکین بەرزی کەینەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی چاکسازی، چونکە لە یاسای چاکسازی نابێت دوو موچە هەبێت دەرماڵەش بەرکەوتووە لەبەر ئەوە ئێمە خەریکین لە رێگەی لیژنەی چاکسازی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی تەندروستی و شەهیدان و دارایی، بۆئەوەی کە غەدر لەو نەخۆشانە نەکرێت ".

هەندێک نەخۆشی درێژخایەن هەن کە نەخۆشەکان بەردەوام پێویستیان بە بەکارهێنانی دەرمانە، لە کاتێکدا قەیرانی موچە و گرانبوونی دەرمانیش هەبێت دۆخیان خراپ دەبێت. ئایا وەکو پەرلەمان پلانیان بۆ بەرگرتن بە گرانبوونی نرخی دەرمان چییە؟ سەباح مەحمود دەڵێت"جیاوازی هەیە ناتوانم دیاری بکەم بەڵام گلەیی هەیە کە ستیکەری تازە دەرچووە بە کۆمپیوتەری، بەڵام پێشوتر بە کاغەز بوو لەو دەرمانە دەکرایەوە لە دەرمانێکی تر دەدرا، ئێستا وەزارەتی تەندروستی ئەو ستیکەرە دەکاتە کۆمپیوتەر ئەو کۆمپیوتەرەش ناتوانرێت دەستکاری بکرێت، چونکە مۆری پێوەیەو دەتوانی لە کۆمپیوتەری بدەی بزانیت کەی دەرچووە و نرخیشی  چەندە".

نرخی دەرمانێک لەنێوان دەرمانخانەکان جیاوازە و هەمان نرخ نییە، هۆکاری ئەمە بۆچی دەگەڕێتەوە؟ سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی کوردستان گوتی " راستە ئێمە بەدواداچونمان کردووە مافی بەکاربەر لە لیژنە هەیە، ئێمە لەگەڵ لیژنەکانی قائیمقامیەت لەسەر خەتین کە بەدواداچون بۆ ئەوە بکەن، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێکمان بەدەست نەگەیشتووە".

لە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی دەرمان و کوالێتی خراپ د.سەباح مەحمود، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە"هەر هاوڵاتییەک سکاڵای هەبوو دەتوانێت سکاڵای خۆی بگەیەنێتە ئێمە لە هەر شوێنێک کە بیەوێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین