سه‌در خۆى له‌ گه‌وره‌ترین شارى سوننه‌ نزیك ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، شاندێكى ره‌وته‌كه‌ى ره‌وانه‌ى مووسڵ كردووه‌. به‌رپرسێكى ره‌وته‌كه‌ ده‌ڵێ، "به‌ هۆى گه‌نده‌ڵى ئیمپراتۆریه‌تى گه‌وره‌ى دارایى له‌و شاره‌ دروست بووه‌".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30 ى تشرینى دووه‌م موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در شاندێكى ره‌وته‌كه‌ى ره‌وانه‌ى مووسڵ كرد و له‌ لایه‌ن نه‌جم جبوورى پارێزگارى شاره‌كه‌ پێشوازیان لێكرا.

حاكم زاملى سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وته‌كه‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "بۆ مووسڵ هاتووین په‌یامى موقته‌دا سه‌درمان لایه‌ بۆ رۆڵه‌كانى ئه‌م شاره‌، مووسڵ پێشتر به‌ ده‌ست تیرۆره‌وه‌ ناڵاندوویه‌تى، ئێستایش به‌ ده‌ست گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ".

حاكم زاملى له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ شارى مووسڵ به‌ هۆى گه‌نده‌ڵى ئیمپراتۆریه‌تى گه‌وره‌ى دارایى دروستكراون.

شارى مووسڵ به‌ گه‌وره‌ترین شارى سوننه‌ داده‌نرێت له‌ عێراق، دواى داگیركردنى له‌ لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه‌  به‌ ده‌ست چه‌ندان كێشه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین