ره‌خنه‌ى ئۆپۆزسیۆنى توركیا له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى گاره‌ به‌رده‌وامه‌ تورکیە

ئاماده‌كردنى، نوچه‌نێت

ڕۆژى١٤ى شوبات خوڵوسى ئاكار وەزیرى بەگرى توركیا راگەیاند، هێزەكانى توركیا تەرمى 13 مەدەنیان دۆزیتەوە، كە لاى هێزەكانى پارتى كرێكارانى كوردستانى لە چیاى گاره‌ لە كوردستانى عێراق زیندانى بوون.

لەو كاتەوە زانیارى زۆر بڵاوكرایەوە، پێچەوانەى ئەو زانیارییانەى حكومەتى توركیایە، دەربارەى ناسنامەى ئەو مەدەنیانە.

دوو گێڕانەوەى دژ بەیەكتر

بەگوێرەى ئەو لێدوانەى حكومەتى توركیا لەسەرزارى وەزیرى بەرگرى، ئامانج لە پرسەى"چڕنووكى هەڵۆ٢"ى كە هێزەكانى توركیا لە چیاى گاره‌ ئەنجامیان دا، بۆ دۆزینەوەى ئەو هاووڵاتیانە رفێندراوانە بوو، بەبێ ئاماژەكردن بە ناسنامەكانیان.

ئەوە لە كاتێدایە كوردەكان دەڵێن: ئامانج لەو كردەیە، وێرانكاركردنى پێگەى چیاى گاره‌ و ئازادكردنى كۆمەڵێك سەرباز و ئەندامى هەواڵگرى و پۆلیس بوو، كە لە ٢٠١٥ وە هێزەكانى پارتى كرێكاران ڕفاندوویانە، ئەو هەوڵەش بۆ دەستبەسەرداگرتنى ئەو چیایە بوو.

لاى خۆشیانەوە باڵى سەربازى پارتى كرێكارانى كوردستان لە بەیاننامەیەكیان دەكرد، لەو بەیاننامە هاتووە، "سوپاى توركیا شوێنى ئەو دیلانەى زۆرباش دەزانى، دواى ئەوەى لە پرۆسەى دابەزین لە نزیك شوێنەكەیان شكستى هێنا، بەشێوەیەكى چڕ ئەو شوێنەى بۆ ماوەى سێ رۆژ بە بەردەوامى بۆردومان كرد، بووە هۆى كوژرانى دەستگیركراوەكان".

ئاكار ناسنامه‌ى سه‌ربازه‌ دیله‌‌كانى 
له‌ خه‌ڵكى توركیا شاردۆته‌وه‌

رەجەب تەیب ئەردۆگان و مەولوود چاویشئۆغلۆى وەزیرى دەرەوە جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە، "كوژراوەكان مەدەنى بوون، پارتى كرێكارانى كوردستان رفاندوونى و لەژێر سایەى بێدەنگى نێودەوڵەتى لە سێدارەى داون"

پارتى كرێكاران دەڵێت، "دەستگیركراوەكان سەرباز و ئەفسەرى هەواڵگرى و پیاوانى پۆلیس بوون، نەك مەدەنى" دەربارەى كوشتنیان دەڵێت، "بە بۆردومانى هه‌لیكۆپتەرى توركیا كوژراون".

كوژراوەكان كێن؟

رۆژێك دواى لێدوانە تووڕەكانى بەرپرسانى تورك دەربارەى كوژراوەكان، ئایدن باروش پارێزگارى مەلاتیا، ناوى ئەو كوژراوانەى بڵاوكردەوە، كە لە پزیشكى دادى مەلاتیا توێكارییان بۆ كرابوو، كە لیسته‌كه‌ دەناوى لەخۆى گرتبوو، لەگەڵ پلەى سەربازییان، لەكاتێدا ناسنامەى سێ كەسەكەى تر دیارى نەكرابوو:

فیدات كایا، ئەفسەرى پۆلیس لە بەشى پۆلیسى ئیستەنبۆڵ، لە ٢٠١٦ لە دیاربەكر رفێندرا.

سادات یابالك، ئەفسەرى پۆلیس لە ٢٠١٦ رفێندرا.

سەمیح ئۆزبى، چاودێرى یەكەم لە دامودەزگانكانى ئاسایشى هێزەكانى نیشتمانى لە ٢٠١٥.

مەولود قەهووەچى، چاودێرى پسپۆڕ دامودەزگانكانى ئاسایشى هێزەكانى نیشتمانى لە رێگەى هەكارى جۆكورجا لە ٢٠١٥ رفێندرا.

عادل كەفكالى سەربازى تۆپهاوێژ، لە رێگەى دێرسم لە ٢٠١٥ رفێندرا.

سلێمان سەنگور: سەرباسى دامودەزگانكانى ئاسایشى هێزەكانى نشتمانى لە رێگەى خێراى دیاربەكر لە ٢٠١٥ رفێندرا.

حوسێن سارى، چاودێرى بەرگرى ئاسمانى لە ٢٠١٥ رفێندرا.

موسیلم ئاڵتین تاش، سەبازى تۆپى قورس، لە رێگەى دێرسم لە ٢٠١٥ رفێندرا.

محەمەد ساڵح كانجا لەو بڕوایە دایە مەدەنیە.
ئایدن كۆسا لەو بڕوایە دایە مەدەنیە.

گومانەكان دەربارەى گێڕانەوەكان.

ئایتون چراى لە ئی پارتى "پارتى چاكه‌"  لە شارى ئەزمیر و ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى و هەواڵگرى ئەندامى پەرلەمان توركیا، لەكاتى دانیشتنى پەرلەمان كۆمەڵێك پرسیارى بێزاركەرى ئاراستەى خوڵوسى ئاكار كرد سەبارەت شكستى ئەو پرۆسەیە.

بۆچى سیفەتى مەدەنى بەكارهات، وەك ئاماژەیەك بۆ سەربازەكان و فەرمانبەرەكانى تەرمەكانیان لەو ئەشكەوتە دۆزرایەوە؟ ئایا بەڕاشكاوى ئەوەت بۆ شكستى سەركردایەتى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ راگەیاندووە؟ بۆچى پارێزگارى مەلاتیا دەربارەى سەربازەكان ئەوەى گوت، ئایا تۆ سەرۆكى ئەركانى، یان ئەو دەبوو كێ بیكات؟
ئایا لەو بڕوایەدایت ئەو پرۆسەیەى بەڕێوەت برد سەركەوتوو بوو، ئامانجەكانى پێكا؟

ئاشكرابوونى ناسنامه‌ى كوژراوه‌كان
ده‌سه‌ڵاتى توركیا رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌

كەمال كلیچدار ئۆغلۆ سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى ئۆپۆزسیۆن رۆژى ١٦ شوبات لە بەردەم ئەندامانى حیزبەكەى لە پەرلەمانى توركیا رووى قسەى كردە رەجەب تەیب ئەردۆگان" بۆچى لەماوەى پێنج ساڵى رابردوو كاتێك سەرۆكوەزیران بووى، یا سەرۆككۆمار هیچ كارێكت نەكردووە بۆ ئازادكردنى ئەو سەربازانە لەدەستى پارتى كرێكارانى كوردستان، كێ بەرپرسیارێتى شكستى  پرۆسەى سێزدە توركه‌ هەڵدەگرێت؟"

وەلى ئەغبابا ئەندامى پەرلمانى ئەو حزبە راگەیاند، كێ هەڵەى كردووە لە جێبەجێكردنى پرۆسەى دەربازكردنیان، كێ بەرپرسیارێتى ڕفاندنیان هەڵدەگرێت، راشیگەیاند: وەك لە لێدوانەكانیان دەردەكەوێت پارتى فەرمانڕەوا هەوڵدەدات ئەوەى رووداوە بەكارى بهێنێت بۆ دەستكەوتە سیاسیەكان.

لە بەشێكى ترى قسەكانى دا رایگەیاند ١٣ سەرباز لە هەر شوێنێكى جیهان بكوژرایە بەرپرسانى ئەو كارە رووبەڕووى دادگا دەكرانەوە.

هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌كان

دواى كشانەوەى سوپاى توركیا لە چیاى گاره‌ بە ئاشكرا كۆتاییان بەو پرۆسەیە هێنا، سلێمان سویلو وەزیرى ناوخۆ لە تویتەر نووسى"بەڵێنتان پێ دەدەن، موڕاد قەیرەیلان دەستگیردەكەین و پارچەپارچەى دەكەین، ئەگەر ئەو كارەمان نەكرد، ئەوە هەموو گەل با تف بارانمان بكەن".

رۆژى دووشەم هێزە ئەمنیەكانى توركیا پرۆسەیەكى بەرفراوانى دەستگیركردنیان دەستپێكرد، ٧١٨ ئەندامى هه‌ده‌یان لە 40 پارێزگا دەستگیركرد.

بەهەمان شێوە دەسەڵاتدارانى تورك دۆسبەى لێپرسینەوەیان لەگەڵ هودا كایا وعومەر فاروق جەرجەرلى ئۆغلۆ كردەوە، بە نووسینەكانیان دەربارەى پرۆسەى سەربازى لە تویتەر.

عومەر فاروق نووسیبووى" لەوانەیە ئەوانەى نەكوژرابوونایە، ئەگەر كەشێكى بۆ ئاشتى هەبوایە، بەڵام  بەرپرسانى حوكمى هەرگیز بیریان لەوە نەكردۆتەوە".
پەرلەمانتار هودا كایا نووسىیبووى" خێزانى ئەو سەربازانە چەندین جار لە دەرگەى پەرلەمانیان دا، بەڵام ئێوە دەرگاى پەرله‌مانتان بەروویان داخست، حكومەت هیچ جوڵەیەكى نەبوو، بێدەنگ بوو، بەڵكو هەوڵى بێده‌نگكردنى ئه‌وانى ده‌دا، ئێستایش شینیان بۆ دەكات.

سه‌رچاوه‌: BBC

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین