ئاماری شەڵتەری ئافره‌تان  لە هەولێر لە هەشت ساڵی رابردوودا هەواڵ

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

بەپێی ئەو ئامارەی دەست ماڵپەری نوچەنێت کەوتووە، "لە هەشت ساڵی رابردوو نزیکەی دوو هه‌زار و 124 ئافرەت روویان لە شەڵتەری هەولێر کردووە. زۆرترین ژماره‌ی تۆمارکراو لە ساڵی 2019 یە 371 کەیس بووە.

کۆی ئەو ژنانەی روویان لە ماڵی داڵده‌ی ئافرەتان کردووە له‌ ساڵى 2013 وه‌ تا ئێستا دوو هه‌زار و 124 ئافره‌تن، زۆرترین ژمارە لە ساڵێ 2019 تۆمارکراوە، کە 371 کەیس بووە بەڵام زۆربەیان چارەسەرکراون تەنیا 44 کەیس ماونه‌تەوە.

کەمترین رێژەیش لە ساڵی 2013 بووە تەنیا 173 کەس چوونە ماڵی داڵده‌ی ئافرەتان لە هەولێر، تەنیا ١١ کەس لە ماڵەکە ماونەتەوە ئەوانی تر ماڵەکەیان جێهێشتووە.

هەرچەندە ماڵی داڵده‌ی ئافرەتان لە 2009 دامەزراوە بەڵام تا ساڵی 2013 هیچ ئامارێكى وردى لەبەر دەست نییە. ئەو ئامارەی بە نوچەنێت دراوە کە لە خوارەوە ئاماژەی پێ کراوە بەسەر سێ خانە دابەشکراوە خانەی هاتوو، خانەی دەرچوو، خانەی ماوە. داڵده‌ی ئافرەتان شوینێک بۆ پاراستنی ئەو ژنانەی کە هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەیە.

ئاماری ساڵانە            خ. هاتوو     خ. دەرچوو        خ. ماوە
ساڵی 2013               173 كەیس    162              11
ساڵی 2014                 222 كەیس   206               16
ساڵی 2015                  229 كەیس   213              16
ساڵی 2016                    250 كەیس   232              18
ساڵی 2017                  282 كەیس     258              24
ساڵی 2018                   320 كەیس    301              24
ساڵی 2019                371 كەیس      327               44  
ساڵی 2020                  277 كەیس     238              39   
1-1تا 31/10/2021             292كەیس       258     34   
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین