هۆکاری نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەدۆزرێتەوە تەندرووستی

نوچەنێت:

تا ئێستا چەندین جار هەوڵدراوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو نەخۆشیە، زانایانى بوارى پزیشکى لە نوێترین لێکۆڵینەوەدا وەرنەگرتنى پڕۆتینى پێویست لە خۆراکى تاک بە یەکێک لە هۆکارەکانى دروست بوونى ئەو نەخۆشە دەزانن.

ئەمڕۆ چوارشەممە یەکی کانوونی یەکەمی (2021) ماڵپەری (واع) دەڵێت، "زاناکان توێژینەوەیەکی نوێیان بڵاوکردۆتەوە کە هۆکاری ئەگەری نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەزانن، بەهۆی خاوکردنەوەی توانای خانەکان بۆ خاوێنکردنەوەی خۆیان".

توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا (UCR)، پێشنیاری ئەوە دەکەن کە خاوبوونەوەکە لە کەسانی سەرووی تەمەنی (65) ساڵیدا بینراوە، کە ئەگەری زۆرە کەڵەکەبوونی خاوبوونەوەى مێشکی ناتەندروست هۆکارەکەى بێت، کە ناسراو بە خۆدوورگرتن، خانەکان پرۆتینی پێویست لە خۆراکی تاک وەرناگرێ و بۆشاییەکە پڕ دەکەنەوە بە دووبارە بەکارهێنانەوەی پرۆتینەکان لە خانەکاندا.

ڕایان جولیان مامۆستای بواری کیمیا لەزانکۆی کالیفۆرنیا کە سەرپەرشتی توێژینەوەکەی کردووە روونیدەکاتەوە، دەرمانەکان پێشتر تاقیدەکرێنەوە بۆ باشترکردنی خۆخۆری، ئەگەر ئەمە هۆکاری نەخۆشی ئەلزەهایمەر بێت ئەوا دەتوانین دەرمانێکی شاراوەی پاراستن لەداهاتوویەکی نزیکدا دروست بکەن.                                     

جولیان دەشڵێت، "ئەگەر خاوبوونەوەی خۆپەرستی دەمارەکان هۆکاری سەرەکی بێت، دەبێت ئەو دەرمانەى بۆ دادەنرێت دەبێ کاریگەریەکی باش و پێچەوانەیان هەبێت". نەخۆشییى زەهایمەر لە ساڵی (1906) لەلایەن دکتۆر ئەلزەهایمەرەوە دۆزرایەوە، کاتێ تێبینی گۆڕانکاری لە شوشەی مێشکی ژنێکدا کرد، کە بە هۆى بەهۆی نەخۆشییەکی دەروونی نائاساییەوە گیانی لەدەستدا.

جولیان و هاوڕێییەکانى لەو باوڕەدان کە توانیویانە نەخۆشییەکە بخەڵەتێنن بە سەیرکردنی پرۆتینەکانی ناو مێشک. نەخۆشی ئەلزەهایمەر دوو جۆری پرۆتین لەخۆ دەگرێت، یەکێکیان بە ناوی (ئامیلۆید کە پاشەکەوتەکانی لە دەوری خانەکانی مێشکدا پلاک دروست دەکەن و ئەوی تریان بە ناوی تاو کە لە ناو خانەکانی مێشکدا پێک دێنێت)، بە شێوەیەکی نائاسایی لە مێشکی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی ئەلزەهایمەریان هەیە شێواوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین