رێبوار بابکەیی: دەبێ بێویژدانى نەخۆشخانە ئەهلییەکان بوەستێندرێ تەندرووستی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت دەڵێت، "بەشێک لە نەخۆشخانە ئەهلییەکانى هەرێمى کوردستان، قۆرخکارى زۆر بەرامبەر خەڵکى دەرامەت ئەنجام دەدەن."

ئەمڕۆ پێنجشەممە دووى کانوونى یەکەمى (2021)، ڕێبوار بابکەیى، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە نوچەنێتى دەڵێت، "لە دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان داوامانکردووە، نرخى خزمەتگوزاریی و مانەوە لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان کەمبکرێتەوە، بۆ ئەوەى خەڵکى کەمدەرامەتى هەرێمى کوردستان سوودى لێ ببینین."

ڕێبوار بابکەیى بۆ نوچەنێت روونیشکردەوە، "دەبێ ئەو بێویژدانییەى نەخۆشخانە ئەهلییەکان بوەستێندرێ، ناکریت کوردستان بە سوید و ئەمەریکا و لەندەن بزانرێت، لە پێناو ئەوەى بەشێک لە خاوەن نەخۆشخانە ئەهلییەکان قۆرخکاری بەرامبەر خەڵک کەمدەرامەت و هەژار ئەنجام بدەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین