وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گرێت عێراق ناوچەکە و جیهان
بریكارى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێت و به‌وه‌ تۆمه‌تبارى ده‌كات گوایه‌ رێگه‌نادات ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدى خۆیان.

كه‌ریم نوورى بریكارى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ى شوبات له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ره‌خنه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێت و به‌وه‌ تۆمه‌تبارى ده‌كات كه‌ رێگه‌نادات ئاواره‌ عێراقییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدى خۆیان.

كه‌ریم نوورى ده‌ڵێ، "كه‌مپه‌كانى هه‌رێم كوردستان كه‌ ژماره‌یان 26 كه‌مپه‌ به‌ ته‌واوى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستانن، چه‌ندان كۆسپ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانى هه‌رێم له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان داده‌نرێت".

سه‌باره‌ت به‌ كۆسپه‌كانیش بریكارى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌ڵێ، "كۆسپه‌كانى هه‌رێم له‌ژێر بیانووى ناڵۆژیكین گه‌ڕانه‌وه‌ى خۆویستانه‌ى ئاواره‌كان دواده‌خرێت و ئێمه‌ له‌وه‌ ده‌ترسین مه‌ینه‌تى ئاواره‌كان بۆ مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنرێت".

تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێشتر چه‌ندان رێكخراوى مرۆیى هۆشدارییان دابووه‌ حكومه‌تى عێراقیش، له‌وه‌ى كه‌مپى ئاواره‌كان به‌م وه‌رزى زستانه‌ دانه‌خات و ئاواره‌كان رووبه‌ڕووى مه‌ینه‌تى نه‌كاته‌وه‌، چونكه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بێ ره‌خساندنى كه‌شێكى ئه‌منى له‌بار وئاوه‌داننه‌كردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانیان بارودۆخێكى خراپى مرۆیى ده‌خوڵقێنێ.
 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین