هۆکارەکانی زۆر پژمین چیین ؟ تەندرووستی

ئامادەکردنی؛ لاڤین عومەر

هەندێک کەس بە شێوەیەکی بەردەوام بە بێ توشبوونیان بە سەرما و ئەنفلوەنزا ڕۆژانە زۆر دەپژمن. هۆکارەکەشی بۆ چەند خاڵێکی جیاواز ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ به‌شێكن له‌ هۆكاره‌كان:

هەوکردنی گیرفانە هەواییەکان، کە هۆکارێکە بۆ پژمین.
چوونەژوورەوەی پیسی یان شتێکی ورد و نامۆ بۆ ناو لووت.
هەستیاری لووت کە هەندێک جار بەهۆی بۆن یان هەوای ژوورەوە توشی کەسەکە دەبێت.
هەستیاری وەرزی کە هەندێک جار بەهۆی هەڵالەکانەوە دەبێت لەگەڵ گەڵای دارەکان و گژوگیا.
تیشکی خۆر دەبێتە هۆی گرژ بوونی گیرفانە هەواییەکان ئەمەش وادەکات بپژمین. 
لابردنی مووی روخسار کە دەبێتە هۆی هاندانی کۆتاییە دەمارییەکان ئەوەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی ببێتە پژمین.
دووکەڵی جگەرەو دووکەڵی ئۆتۆمبیل کە ئەمانەش هۆکارێكى ترن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین