زاخارۆڤا: وا دیارە ڕۆژئاواییەکان هێڵە سوورەکانمان بە ڕوونی نابینن! عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە – ڕوسیا ئەلیەوم

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت وڵاتانی ڕۆژئاوا ئاماژەی مۆسکۆیان پێ گەیشتووە سەبارەت هێڵە سورەکانی ڕووسیا لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا و ئەوەش "شێتی کردوون".

 

زاخارۆڤا دەشڵیت "ڕۆژئاواییەکان وەکو دەوڵەتی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتانی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران ناکەن، ئەوەتا بڕیاری ئەوتۆ بەو دەوڵەتانە دەردەکەن کە دژ بە بەرژەوەندیی گەلەکانیانن".

زاخارۆڤا لە لێدوانەکەیدا بۆ کەناڵی تەلەڤزیۆنی فەرمیی ڕوسیا وەن هەروەها وتوویەتی "بە یەک تەلەفۆن و بە پەنجە نان بە یەک دوگمەدا، بڕیار وەردەگیرێت لەم دەوڵەتانەی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو، ئەمانە لەلایەکەوە بڕیاری یاسایی نین، لەلایەکی دیکەشەوە بڕیارەکان دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەم گەلانەن، هەروەک لە مێژووشدا ئەم دەوڵەتانە بەشێک نەبوون لە جیهانی ڕۆژئاوا".

زاخارۆڤا پرسیویەتی "ئایا دەوڵەتانی وەکو جۆرجیا و ئۆکرانیا خاوەن سەروەرین یان کۆت و بەند کراون؟ ڕۆژئاوا چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکات؟".

پێشووتر سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین وتبووی "یەکێک لە نموونەکانی هێڵە سوورەکانی ڕوسیا ئەوەیە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەڕەشە و ئاشووبی سەربازی بنێنەوە لە نزیک سنوورەکانی".

 

سەرچاوە: ڕووسیا ئەلیەوم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین