هیچ یه‌كێك له‌ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ نوێ ناكرێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عه‌قیل ردینى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى نه‌سر كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێكى لایه‌نه‌كان هیچ یه‌كێك له‌ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ "كۆمار، په‌رله‌مان، حكومه‌ت" نوێ ناكرێته‌وه‌.

ردینى له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ چوارى كانوونى یه‌كه‌م دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون سێ سه‌رۆكه‌كه‌ "به‌رهه‌م ساڵح، محه‌مه‌د حه‌لبووسى، مسته‌فا كازمى" جارێكى تر كاندید نه‌كرێنه‌وه‌.

عه‌قیل ردینى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ به‌ "مه‌بده‌ئى" ناوده‌بات و له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ، "دانوستاندنه‌كان و پێشهاته‌ سیاسییه‌كان بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ده‌ن".

هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق، به‌ نیازن خۆیان بۆ پۆسته‌كانیان كاندید بكه‌نه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران هیچ لێدوانێك و ئاماژه‌یه‌كى بۆ كاندیدبوونه‌وه‌ى خۆى نه‌بووه‌، به‌ڵام هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان باس ئه‌گه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى كازمى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت هه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین