داعش هێرش دەکاتە سەر گوندى لهێبان کوردستانی

نوچەنێت:

تیرۆریستانى داعش ئەمشەو هێرش دەکەنە سەر گوندى لهێبان، بەڵام لەلایەن دانیشتیوانى گوندەکە بەرپەرچیان دەدرێتەوە و تێکدەشکێندرێن.

ئەمشەو چوارى کانوونى یەکەمى (2021)، چەند چەکدارێکى داعش هێرشیان کردۆتەسەر گوندى لهێبانى سنوورى قەرەچووغ، بەڵام بە هۆى ئامادەکارى پێشوەختەى خەڵکى گوندەکە، هێرشەکەیان تێکدەشکێندرا.

سەلمان حاجی محەممەد دانیشتووی گوندى لهێبان بە رووداوى ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ جموجۆڵی چەکداران بەدی کراوە لەناوچەکەیان، دوای ئەوەی خەڵکەکە ئامادەباشییان هەبوو لە کامێراکانی چاودێرییەوە چەکدارەکان لە دامێنی گوندەکە و ئامادەکارییان کردبوو بۆ پەلاماردانی خەڵکی ناوچەکە، بەڵام بەر لەوەی دەستبکەنەوە تەقەیان لێکردن و ئامانجەکەیان تێکشکێندرا.

 ئەم هێرشەکەى داعش لە کاتێکدایە، شەوى دووى کانوونى دووەم تیرۆریستانى داعش هێرشیانکردە سەر گوندى خدر جیجە، کە لە ئەنجامدا (9) پێشمەرگە و سێ هاووڵاتى مەدەنى گوندەکە شەهید بوون، کە هەر سێکیان برابوون. 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین