لە قۆناغى دووەمى ئۆپراسیۆنى چیاى قەرەچووغ چەند حەشارگەیەکى داعش دەدۆزرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە زنجیرە چیای قەرەچووغ ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پیشمەرگە و هێزە فیدراڵییەکان بە پاڵپشتی هیزی ئاسمانی عێڕاقی دەستیپێکرد."

ئەمڕۆ چوارشەممە (20/تەممووز/2022) قۆناغى دووەمى ئۆپراسیۆنى هاوبەشى هێزەکانى پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە چیاى قەرەچووغ بۆ دووەم ڕۆژ بەردەوامە و بەپێى زانیارییەکان تاوەکو ئێستا چەند چەکدارێکى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش کوژراون.

هاوکات سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری شەشی پێشمەرگە بە راگەیاند، لە ئۆپراسیۆنەکەى ئەمڕۆى چیاى قەرەچووغ، پێشمەرگەکانی میحوەری شەش، زێرەڤانی، دژەتێرۆری عێراق و سوپای عێراق بەشدارن.

سیروان بارزانى دەشڵێت، قۆناغى دووەمى ئۆپراسیۆنەکەى ئەمڕۆ بە درێژایی (15) کیلۆمەترە و توانرا سەرجەم ئەو حەشارگە و ئەشکەوتانە تێکبدرێن کە داعش بۆ کاری تێرۆریستی بەکاریان دەھێنان.

دوێنێ وەزارەتى پێشمەرگە ڕاگەیێندراوێکى لەسەر قۆناغى یەکەمى ئۆپراسیۆنەکەى چیاى قەرەچووغ بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو، "ئەم ئۆپەراسیۆنە لەچوارچێوەی کاری هاوبەشی نێوان هێزەکانی فیدڕاڵی و هێزەکانی پێشمەرگە هاتۆتە دی، بەرهەمی لەیەک تێگەیشتنە ئەمنیە هاوبەشەکانی هەردوولایە، بۆ مەبەستی لەناو بردن و تێکشکاندنی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین