جیهان 281 ترلیۆن دۆلار قه‌رزاره‌ ئابووری جیهان
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى په‌یمانگاى جیهانى بۆ پاره‌داركردن، قه‌رزى جیهان ئاستێكى مێژوویى تۆماركردووه‌ته‌وه‌ و له‌ كۆتایى ساڵى رابردوودا گه‌یشتووه‌ته‌ 281 ترلیۆن دۆلار، ئه‌مه‌یش به‌هۆى زێده‌ خه‌رجى وڵاتان بوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا.

په‌یمانگاى جیهانى بۆ پاره‌داركردن"International Finance Corporation" كه‌ به‌ كورتكراوه‌ى "IFC" ده‌ناسرێت له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى قه‌رزى جیهان ده‌كات و ده‌ڵێ قه‌رز خێزان و حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ بێ قازانجه‌كان و كه‌رتى دارایى، به‌ به‌راورد به ‌ساڵى 2019 به‌بڕى 24 ترلیۆن دۆلار زیادى كردووه‌ و له‌ كۆتایى ساڵى 2020 گه‌یشتووه‌ته‌  281 ترلیۆن.

له‌ قه‌یرانى دارایى 2008 قه‌رزى جیهان 10% زیادى كردبوو، ساڵى 2009  به‌ رێژه‌ى 15% زیادى كرد، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت ئه‌وا له‌ په‌تاى كۆرۆنا قه‌رزه‌كه‌ زۆر له‌ رێژه‌ى قه‌رزى قه‌یرانه‌ داراییه‌كه‌ زیاتر بووه‌.

راپۆرتى په‌یمانگاكه‌ ده‌ڵێ قه‌رزى جیهان له‌ كۆى به‌رهه‌مى ناوخۆیى به‌ رێژه‌ى 355% و به‌ به‌روارد به‌ ساڵى 2019 يش به‌ رێژه‌ى 35% زیادى كردووه‌.
 


سه‌رچاوه‌: CNBC

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین