پێشانگایەکى گەورەى کتێب لە کۆیە دەکرێتەوە کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

لە قەزاى کۆیە، پێشانگایەکى گەورەى کتێب بە سەرپەرشتى کتێبخانەى گشتى ئەو قەزا دەکرێتەوە و یەکێک لەسەر پەرشتیارانى پێشانگانەکەش دەڵێت، لە دانانى نرخى کتێبەکان بارى دارایى خوێنەران ڕەچاوکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجی کانوونی یەکەمی (2021) ئارام ساڵح بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی کۆیە بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "دوای ماوەیەکە لە وەستاندنى چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان لەو دڤەرە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، ئەمڕۆ چالاکییەکانمان دەستپێکردەوە، کە بەشی کتێبخانەی گشتی کۆیە بەهاوکاری ( ناوەندی رۆشنبیری ئەندێشە) پێشانگایەکی گەورەی  کتێبی کردۆتەوەکە ژمارەیەکى زۆر لەناوەندەکانى چاپ و بڵاوکراوە تێیدا بەشدارن."

لە بارەى ڕێژەى داشکانى نرخى کتێبەکان، ئارام ساڵح گووتیشى، "زۆربەى دەزگاکانى چاپ و بڵاوکردنەوە داشکاندنیان کردووە بۆ کتێبەکانیان، ڕێژەى داشکاندانەکەش لە نێوان (5%) بۆ (30%)، پێموایە ڕێژەیەکى خراپ نییە بۆ بارودۆخى خوێنەران."

بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی کۆیە زیاتر روونیدەکاتەوە، کە لە پێشانگاکە "هەزاران ناونیشانى جۆراوجۆر خراوەتەڕوو، کتێبەکان بە زۆرى زمانە زیندووەکان نمایشکراوە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین