هەردوو وەزارەتى پێشمەرگە و بەرگرى عێراق کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکى باڵاى وەزارەتى پێشمەرگە سەردانى بەغدا دەکات بە مەبەستى کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتى بەرگرى عێراق و هەنگاوەکانى ڕووبەڕووبوونەوەى هەڕەشەکانى ئەم دواییەى تیرۆریستانى داعش خێراتر دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە حەوتى کانوونى یەکەمى (2021)، بە مەبەستی دوو کۆبوونەوەی جیای سەربازی و هەواڵگری، شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرۆکایەتی فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتیی وەزارەت، بەرەو بەغدا بەرێکەوتن.

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بە ناوڕۆکى کۆبوونەوەکە دەڵێت، "دوو کۆبوونەوەی جیا لەگەڵ هەریەک لە نێوان هەواڵگری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و هەواڵگری بەرگری عێراق لە فەرماندەیی ئۆپەراسێۆنە هاوبەشەکان بەڕێوەبچێت."

ئەو دەشڵێت، وا بڕیارە، "لەکۆبوونەوەیەکی تردا لە ناو وەزارەتی بەرگری عێراق، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئێستای ناوچەکە و مەترسیەکانی تیرۆریستان، هەنگاوەکان لەبارەی چارەکردنی کێشەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، بۆ بەیەکەوە رۆڵ بینین لە راوەدوونان و تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگە دەربارەى کۆبوونەوەکانى هەردوولا هاتووە، "کۆبوونەوەکان بەردەوامی هەیە بە ئامانجی بنبڕکردنی تیرۆریستان و پڕکردنەوەی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە، لەگفتوگۆدان، هاوکات تاوتوێکردن و بەکردەیی کردنی ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە سوپا لەئەولەویەتی گفتوگۆکاندایە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین