بەکارهێنانى کەلوپەلە پلاستیکییەکان دەبێتە هۆى دروستبوونى نەخۆشى دڵ تەندرووستی

نوچەنێت:

توێژەرانی زانکۆی ڕیڤەرسایدی کالیفۆرنیا ڕایدەگەیێنێنن، بەکارهێنان کەلوپەلى پلاستیک و بەرکەوتنیان لەگەڵ مرۆڤ، دەبێتە هۆى بەرز بوونەوەی کۆڵیستڕۆڵ (چەوى خوێن)، لەو ڕووەشەوە کار دەکاتە سەر دڵ و دەروون.

ئەمڕۆ (سێشەممە حەوتی کانوونی یەکەمی2021) ماڵپەری (واع) بڵاوی کردۆتەوە ، بە گوێرەی توێژینەوەیەکى تیمێکى پزیشکى، بەسەرپەرشتى  "زانای پزیشکی زیندەوەرزانی (چانگچنگ ژوو)، بۆیان دەرکەوتووە کە ماددەکانى (بیسفینۆل ئەی و ماددەی کیمیای ڕەنگ) مەترسی دروستبوونى نەخۆشییەکانی دڵ لە مرۆڤدا زیاد دەکەن".  هەروەها توێژینەوەکە دەشڵێت، "کاتى تیمەکەیان تاقیکردنەوەیان لەسەر مشکەکان ئەنجامداوە و دواتر دەیانخستەبەر ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکان، بە تایبەتی ئەو ماددە کیمیاییانەى کە بەکاردێت بۆ بەرزکردنەوەی پلاستیک، کە پەیوەندی هەیە بە ئاستی بەرزی کۆلیسترۆل لە پلازمای خوێن، ئەم لێکۆڵینەوەیەش بۆ دیاریکردنی پەیوەندیی نێوان بەرکەوتنی دی سی ئێچ پی، ئاستی کۆلیسترۆلی بەرز، و نەخۆشی دڵ ئەنجامدراوە".

زاناکان ڕوونیان کردەوە کە، " لێکۆڵینەوەکەیان تێگەیشتنێکی نوێ لە کاریگەری ماددە کیمیاییەکانی پەیوەندیدار بە پلاستیک لەسەر کۆلیسترۆڵی بەرز و مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار بۆ دروستکردوون، گرنگی ئەم لێکۆڵینەوەیە لەوەوە دێت کە هەڕەشەیەکی تری مەترسیدار بە پلاستیکەکان زەق دەکاتەوە و زیاتر تیشک دەخاتە سەر کێشە ژینگەیی و تەندروستی".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین