هونەرمەند زرار محەمەد کۆچى دواییکرد کولتوور

نوچەنێت:

هونەرمەندى ناسراوى کورد، زرار محەمەد مستەفا، ئەمڕۆ بە هۆى کەوتنەخوارەوەى لەسەر بانى ماڵەکەى خۆیدا لە تەمەنى (84)ساڵیدا کۆچى دواییکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە حەوتى کانوونى یەکەمى (2021)، هونه‌رمه‌ند زرار محه‌مه‌د مسته‌فا، دامه‌زرێنه‌ری تیپی مۆسیقای پاشای گه‌وره‌ له‌ رواندز، دواى ئەوەى لەسەر بانى ماڵەکەى دەکەوێتەخوارەوە، دەگەیێندرێتە نەخۆشخانە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ كۆچی دواییكرد.

هونەرمەند محمەمەد مستەفا، لە دەڤەرى ڕواندز ڕۆڵى گرنگ و بەرچاوى هەبووە لە پێشخستنى بوارى هونەرى و مۆسیقادا، هەروەها دامەزرێنەرى سەرەکى هەردوو تیپى شانۆ و مۆسیقاى پاشاى گەورە بووە. 

وا بڕیارە ئەمڕۆ لەبەردەم قوتابخانەى پاشاى گەورە لە ڕواندز، رێورەسمێک بۆ کۆچى دوایی هونەرمەند زرار محەمەد ئەنجام بدرێت، پاشان هەر لە ڕواندز تەرمەکەى بە خاکبسپێردرێ.

 ژیاننامەى هونەرمەند زرار محەمەد:

ــ لە ساڵی (1937) لە ڕواندز لە دایكبووە و خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لە رواندز و باتاس و  هەولێر و پەیمانگەی مامۆستایانی بەعقوبە تەواوكردووە.

ــ ساڵی (1958) قوتابخانەی دەربەندی ڕایات دەكاتەوە و ساڵی (1961) دەگوازرێتەوە قوتابخانەی پاشای گەورە.

ــ ساڵی (1972) بە پێشكەشكردنی موسیقا و شانۆی پاڵەپەستۆ لە نووسینی سەعید ناكام بەشداری لە كۆنگرەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ناوپردان كردووە.

ــ ساڵی (1974) لە ئاوارەیی دا لە ئۆردوگای زێوە لە قوتابخانەی زمناكۆ مامۆستا بووە.

ــ ساڵی (1978) بناغەی تیپی مۆسیقای پاشای گەورەی داناوە و له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا زرار، چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیاری بواری میوزیك پێگه‌یشتوون. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین