ئەردۆغان بۆ ئەمەریکا: پێویستە پەیوەندييەكانم جێى ڕەزامەندى هەردوولا بێت تورکیە

نوچەنێت:

رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە لاپەڕەى تويتەرى فەرمى خۆییدا ڕایگەیاند: "هیوادارم پەیوەنديەكانى توركيا لەگەڵ ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا، بە جۆرێك بێت جێى رەزامەندى هەردوولا بێت."

  هەروەها ئەردۆغان دەشڵێت: "دەمانەوێت هاوكارييەكانمان لەگەڵ ئيدارەى ئەمەريكا بەهێز بكەين، چونکە بەرژەوەندييە هاوبەشەكان لەگەڵ ئەمريكا لە قەبارەى ناكۆكييەكانمان زياترە."

لەگەڵ سەرکەوتنى جۆبایدن بۆ سەرۆکایەتیى ئەمەریکا، تورکیا ترسى هەبوو لە گەورە بوونى قەبارەى ناکۆییەکانى نێوان ئەنقەرە و ئەمەریکا، بەتایبەت دواى كڕینى سیستەمى مووشەکى بەرگرى (ئێس ئێس بى 400) لەلایەن تورکیاوە، کە ئەمەریکا لە یەکەمین کاردانەوەییدا، ئەنقەرەى لە بەرنامەى فڕۆکەى ئێف (35) دوورخستەوە، هەروەها ڕێگریکرد لە ڕەوانەکردنى چەکى (ئێس ئێس بى) بۆ تورکیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین