د. دەشتى دزەیى: ئۆمیکرۆن سێى ئەوەندەى کۆرۆناى خێراتر بڵاودەبێتەوە تەندرووستی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

دکتۆر دەشتی دزەیی پسپۆرى نەخۆشیەکانی دڵ و هەناو، لە دیمانەیەکی تایبەت بۆ نوچەنێت سەبارەت بە ڤایرۆسى ئۆمیکرۆن دەڵێت، ئەوانەی زیاتر ئەنفلەوەنزایان هەیە و تووشی پەتای وەرزی دەبن زووتر تووشى دەبن.

دکتۆر دەشتى دزەیی لە بەشێکى دیمانەکەیدا لەسەر بڵاوبوونەوەى ئۆمیکرۆن دەشڵێت، " زۆر خێرایە هەر وەکو کۆرۆنایە بەڵام سێ ئەوەندەی کۆرۆنا خێراترە، کۆرۆنا پێشتر جۆری یەکەم بوو لەگەڵ دەلتا، ئەوانە کەمتر بڵاو دەبنەوەو دەگوازرێنەوە، بەڵام ئۆمیکرۆن زۆر خێراتر لەوانیتر دەگوازرێتەوە."

 

دەقى دیمانەى دکتۆر دەشتى دزەیی، پسپۆرى نەخۆشیەکانی دڵ و هەناو:

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

نوچەنێت: جیاوازی لە نێوان ئۆمیکرۆن و کۆرۆنا چییە؟

د. دەشتی دزەیی: ئۆمیکرۆن هەر کۆرۆناکەیە، بەڵام خۆی خۆری گۆڕیوە ئەو گۆریینە چییە؟ یەکەم؛ ئەو گۆریینە پرۆتینی زیاتری پەیدا کردووە، وای لێدەکات کەوا خێراتر ئیش بکات و بڵاو بێتەوە، دووەم؛ ئەو ڤایرۆسە هەرچەندە خێرا بڵاو دەبێتەوە سێ ئەوەندی بڵاو بوونەوەیەتی، بەڵام مەترسی کەمترە لە دەلتا و هی یەکەمیش، کە خۆی گۆریوە بەو پڕۆتینانە وای لێهاتووە هەتا لەوانەیە کەمێک بەرگری پەیداکات بۆ ڤاکسینەکە، بەڵام ئەنجامی کۆتایی دەبێ بزانین لە سەدا چەند مەترسی هەیە ئینجا دەزانین ڤاکسینەکە سوودی هەیە یان نا، دەبێت دوو سێ هەفتە چاوەڕێی بکەین هەتا ئەنجامی کۆتایی دەردەچێت کە چاودێری ئەو نەخۆشە دەکرێ، دەزانرێت چەندیان تووش دەبێت چەندیان پێشتر ڤاکسینیان لێداوەو تووشبوون ئەوە دوو سێ هەفتەی دەوێت، بەڵام دەبێت ئێمە زیاتر خۆمان بپارێزین پێشبینی بکەین لە هەر شوێنێک کاتێک پەیدادەبێت دوای مانگێک مانگ و نیوێک دەگاتە لای ئێمە، دەبێت ئێمە زیاتر خۆمان بپارێزین، چونکە کەمێک کەمتەرخەمی لەناو خەڵک پەیدابووە ماسک نابەستن، کۆبوونەوە  زۆر زیادی کردووە لەناو خەڵک و ئاهەنگی ژن هێنان و پرسە دانان زۆر زیاد بووە پێویستە ئەوانە نەمێنێت.

نوچەنێت: مەترسییەکانی ئۆمیکرۆن چین؟

د.دەشتی دزەیی: مەترسییەکانی هەروەکو ئەوانی ترە، بەڵام لەبەر ئەوەی خێراترە بڵاو دەبێتەوە، زووتر و زیاتر خەڵک توش دەبێت.

نوچەنێت: ئۆمیکرۆن وەکو کۆرۆنا گوازراوەیە یاخود جۆرێکی ترە و ناگوازراوەیە؟

د. دەشتی دزەیی: زۆر خێرایە هەر وەکو کۆرۆنایە بەڵام سێ ئەوەندەی کۆرۆنا خێراترە، کۆرۆنا پێشتر جۆری یەکەم بوو لەگەڵ دەلتا، ئەوانە کەمتر بڵاو دەبنەوەو دەگوازرێنەوە، بەڵام ئۆمیکرۆن زۆر خێراتر لەوانیتر دەگوازرێتەوە.

نوچەنێت: جگە لە گوازرانەوە مرۆڤ لە چی تر تووش دەبێت؟

د. دەشتی دزەیی: تەنیا لە گوازرانەوە لە هیچی تر تووش نابێت، بەڵام کێشەی ئێمە ئەوەیە کە دوو کەس یەکتر دەبینن دەبینێت هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام تووش بووە نیشانەکان بەتەواوی دەرنەکەوتووە لێی، لەوە زیاتر تووش دەبێت، بۆیە دەڵێم نابێت کۆبوونەوە و پرسەو ئاهەنگ هەبیت لەناو خەڵکیدا.

نوچەنێت: نیشانەکانی ئۆمیکرۆن چین؟

د. دەشتی دزەیی: نیشانەکانی ئۆمیکرۆن هەر وەکو کۆرۆنایە، تەنگە نەفەسییە، کۆکەیە وەکو کۆرۆنا، بەڵام ئەوانەی زیاتر ئەنفلەوەنزای هەیەبێت تووشی پەتای وەرزی دەبێت ئەوە زیاتر تووش دەبێت، ئەگەر تووشی ئەنفلەوەنزا بووبیت تووشی ساردی و گەرمی بووبیت زووتر تووش دەبێت.

پێویستە خەڵکی ڤاکسین لەخۆی بدات، چونکە سەد ملیۆن کەسیان هێنا ئەو سەد ملیۆن کەسە ڤاکسینیان لێ نەدابوو، سەد ملیۆنی کەسی تریان هێنا ڤاکسینیان لێ دابوو، سەد ملیۆنی یەکەم کە ڤاکسینیان لێ نەدابوو سێ سەدو شەست هەزار کەس بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەوانەی ڤاکسینیان لێ دابوو لە سەد ملیۆن سەدو پەنجا کەس مردوون واتای جیاوازییەکی زۆری هەیە.

دەبێت خەڵکی ماسک ببەستن زووزوو دەستیان بشۆن دەست لە هەموو شتێک نەدەن ڤاکسین لێبدەن مەترێک دوورکەونەوە لە خەڵكی بەلای کەمییەوە، نەوەک بڵێ چووم بۆ ماڵە خزمێک پرسەی هەبوو هیچیان کێشەی نەبوو رەنگە ئەو نەخۆشییەکەی گرتووە و تووش بووبێت  ئەوە زیاتر تووش دەبێت، ئەو خاڵە خەڵکی زۆر نازانێت زوو تووش دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین