کوڕى ئەبو بەکر بەغدادى کوژرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرچاوەیەكى ئەمنى عێراقى رایگەیاند، سوهەیب حامد راوى بەرپرسى گرووپە چەكدارەكانى ناوچەى ئەنبار و كوڕى ئەبوو عومەر بەغدادى بەرپرسى پێشووى رێكخراوى قاعیدە كوژرا.

ئەمڕۆ شەممە (11ى كانوونى یەكەمى 2021) ماڵپەڕى (ئەخبار لعراق) بڵاویكردەوە، سەرچاوەیەكى ئەمنى عێراقى رایگەیاند، "سوهەیب حامد راوى والى ئێستاى ناوچەى ئەنبار، كە سەر بە رێكخراوى تیرۆرستى داعشە و كوڕى ئەبوو عومەر بەغدادى بەرپرسى پێشووترى رێكخراوى قاعیدە بوو، لە كردەیەكى ئەمنى لە باكوورى روتبە كوژا".

لەلایەكى ترەوە راپۆرتە ناوخۆییەكانى عێراق ئەوەیان پشتڕاستكردەوە راوى بەرپرسى گرووپە چەكدارەكانى سەر بە رێكخراوى داعش بوو لە ناوچەى حەمرینى باكوورى دیالە.

دواى زیادبوونى هێرشەكانى داعش فڕۆكەى هێزە ئاسمانییەكانى سەر بەهاوپەیمانان لە عێراق لە زنجیرەیەك بۆ بۆردوومانیان لە بەرزایەكى قەرچوخ لە نێوان هەولێر و كەركوك و موسڵ ئەنجام داوە، ئەوەش بە دوایین ئۆپراسیۆنى ئاسمانى هێزە بیانییەكان لە عێراق دێت، كە ماوەى حەوت ساڵە لە عێراق ئەنجامى دەدەن.

لە چەند رۆژى رابردوو رێكخراوى تیرۆرستى داعش جارێكى تر هێرشەكانى بۆ سەر هێزەكانى پێشمەرگە دەستپێكردووە، لە دوو هەفتەى رابردوو چەندین پێشمەرگە شەهید بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین