سەرەتاى ساڵى نوێ دەست بەدابەشکردنى دەرماڵەى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرێکى گشتیى لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە سەرەتاى ساڵى نوێیەوە بڕێک پارە بۆ خوێندکاران خەرج دەکرێ، کە کەمتر نییە لەو دەرماڵەیەى لە (2014) پیان دەدرا.

ئەمڕۆ شەممە (11)ى کانوونى یەکەمى (2021)، د. توانا نەجم، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە رووداوى رایگەیاند، رەشنووسێکمان ئامادەکردووە کە بڕی ئەو پارەیەی بە خوێندکاران دەدرێت کەمتر نەبێت لەو پارەیەی کە پێش (2014) پێیان دراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا زیاتر روونیدەکاتەوە، بڕى ئەو پارەیەى دەدرێتە خوێندکاران بە ناوى دەرماڵە نییە، بەڵکو وەک پاڵپشتییە، سەرەتاى ساڵى نوێ پرۆسەکە دەست پێدەکات.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە ماوەى دوو هەفتەى ڕابردوو ژمارەیەکى زۆرى خوێندکاران و قوتابیان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد بۆ گەڕانەوەى دەرماڵەکانیان، کە لە (2014) پێدانى دەرماڵە بە قوتابیان وەستێندرابوو.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین