چۆن دەزانیت جگەرت لە مەترسیدایە؟ تەندرووستی

نوچەنێت:

جگەر بەشێکی سەرەکی جەستەی مرۆڤە لە سیستەمی هەرسکردندا بەرپرسیارە لە پاککردنەوەی خوێن لە ژەهرو چارەسەرکردنی ئەو دەرمانانەی دەچنە ناو جەستەوە و یارمەتی دەدەن چەوری هەڵکەنن و گلۆکۆز کۆ بکەنەوە و پڕۆتین بەرهەم بهێنن بۆ کڵاوەی خوێن.

ئەمڕۆ (شەممە 11کانوونی یەکەمی2021) ) ماڵپەڕی (سکای نیوز) بڵاوی کردۆتەوە، کاتێ جگە کێشەى دەبێ نیشانەکان بەروونی بۆ نەخۆش دەرناکەوێت، تا قۆناغێکی پێشکەوتووی هەوکردن، بۆیە دەبێ گرنگی بە نیشانەکانی نەخۆشی جگەر بدەن، کە بەهۆى چەند نیشانەیەک هەست بە هەبوونى نەخۆشى لە جگەرى مرۆڤ دەکرێ.

ئازار لای راستی سک، هەروەها دروست بوونی ئاوسانی قاچەکان، کاتێک مرۆڤ جگەرى پشتگوێ دەخات، جگەری تووشبوو هەوڵ دەدات بە دروستکردنی شانەی برین خۆی چاک بکاتەوە و ئەوەندەی شانەی برینی قورستر بێت دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، کە دەبێتە هۆی کەڵەکە بوونی شلەمەنی لە قاچەکاندا، ئەم پاڵەپەستۆیە بێ ئازارە و لەوانەیە کاربکاتە سەر هەردوو قاچ یان ڕان، لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری کێشکردن وا دەکات کە ئاوسان لەبەشی خوارەوەی جەستەدا زیاتر بێت.

زەرد بوونی چاو، کاتێک چاو یاخود پێستی کەسێک زەرد دەبێت، ئەمەیش بە هۆى  کۆکردنەوەى بیلیرۆبینێکی زۆر لەناو هەرس، رەنگێکی زەرد لە ئەنجامی شیکردنەوەی خانە سوورە مردووەکان لە جگەردا دروست دەکات.

هەروەها ماندووبوونی درێژ خایەن یەکێکى ترە لە نیشانەکان، تێیدا کەسێک بەلایەنی کەمەوە  شەش مانگ بەر لەدیاریکردنی بەنەخۆشی درێژخایەن، بەهۆی ژەهراویبوونی جگەرەوە، کە لە حاڵەتی ئاساییدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەشداری دەکات لە دابینکردنی وزەی لەش.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین