کتێبی (نەوەک خرخاڵی خەونت بزرینگێ) بڵاو دەبێتەوە کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

ئارام ساڵح شاعیر و نووسەر، کە لە هەمانکاتدا بەڕێوبەرى کتێبخانەى گشتیى کۆیەیە، چوارەمین دیوانە شیعرى خۆى بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە ( 12کانوونی یەکەمی2021) ئارام ساڵح، بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی کۆیە، دەربارەی کتێبی شیعری ( نەوەک خرخاڵی خەونت بزرینگێ) بە نوچەنێتی گوت، "دیوانەکە (114) لاپەڕەیە، قەبارەی نیو ئەی فۆڕە، لەسەر ئەرکی پڕۆفیسۆر دکتۆر وەلی مەحمود سەرۆکی زانکۆی کۆیە چاپکراوە".

ئارام ساڵح گوتیشی، " تیراژیدەکەی، هەزار دانەیە و جگە لەم بەرهەمە خاوەنی حەوت کتێبی ترم، جگە لە کتێبێکی دیکەم کە لە داهاتوو بەچاپی دەگەیێنم".

ئارام ساڵح بۆ نوچەنێت دەڵێت، "ئەمە چوارەم کتێبی شیعریمە کە بە چاپم گەیاندووە، بە بروای خۆم ئەم ئەزموونەم لە چەندین رووەوە جیاوازە لەگەڵ ئەزموونەکانی پێشووترم، وە ئەو جیاوازییە بۆ رەخنەکاران جێدەهێڵێم، با ئەوان لە رێگەی خوێندنەوەو توێژینەوەکانیان ئەو  حوکمە بدەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین