تاران تاوتوێی پێشنیارێکى ئەوروپا دەکات لەبارەى دۆسیە ئەتۆمییەکەى ئێران

ئەلعەرەبیە:

چاودێرانى سیاسى لەگەڵ ئەوەى پێیانوایە ئێران لەپرسى ئەتۆمى هێشتا لەسەر بۆچوونى خۆیەتى، بەڵام دەشڵێن، سەرکەوتنى جۆبایدن بۆ سەرۆکایەتیى ئەمەریکا، هەندێ ئاماژەى ئەرێنى هەیە لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ دۆسیە ئەتۆمییەکەى ئێران و سەرلەنوێ دەستپێکردنەوە گفتۆگۆکان لەنێوان هەردوولا بە دەستپێشخەرى یەکێتیى ئەوروپا.

 

جێگرى وەزیرى دەرەوەىى ئێران، عەباس عراقچى دوێنى شەممە ڕایگەیاند، ئێران تاوتوێى پێشنیارەکانى یەکێتى ئەوروپا دەکات، لەبارەى کۆبوونەوەیەکى نافەرمى لە نێوان ئەندامانى ڕێککەوتننامەى ئەتۆمى و ئێران و ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا. 

عراقچى لە دیمانەیەکى تەلەفزیۆنى فەرمییدا، گووتیشى: "پێشنیارى جۆزیب بوریل بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەیەکى نافەرمى لەنێوان ئەندامانى ڕێککەوتننامەى ئەتۆمى (4+1) لەگەڵ ئەمەریکا و ئێران، پێوستمان بە ڕاوێژ و گفتوگۆ هەیە لەگەڵ هاوبەشەکانمان، چین و ڕووسیا، بۆیە لە داهاتوو وەڵامى پێشنیارەکەى یەکێتى ئەوروپا دەدەینەوە. بەڵام ئێمە پێمانویە گەڕانەوەى ئەمەریکا بۆ دۆسیەى ڕێککەوتنى ئەتۆمى پێوستى بە کۆبوونەوە نییە، بەڵکو باشترین هەنگاو لابردنى سزاکانى سەر ئێرانە."

سەپاندنى سزاکانى سەر ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە، بە ڕێگرى سەرەکى دادەنرێت بۆ زیندووکردنەوەى ڕێککەتنى ئۆتۆمى (2015)، بەڵام وەک ئامادەکارییەکیش بۆ دووبارە دەسپێکردنەوەى دانوستاندن و کۆبوونەوەکانى نێوان ئێران  ئەمەریکا، ئەم هەفتەیە رافاییل گروسى، سەرۆکى ئاژانسى نێودەوڵەتیى وزە گەیشتە ئێران، ئەمە دواى ئەوەى لە (23)ى شوبات پەرلەمانى ئێران، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر هۆشدارییەکى توندى بە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیى و یەکێتى ئەوروپادا، کە دوایکرد بوو ئەگەر ئەمەریکا سزاکانى سەر ئێران هەڵنەگرێ، ئێرانیش پرۆسەى پشکنینەکانى ئاژانسى وزەى ئەتۆمى لە ئێران دەوەستێنێ. 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین