پێشانگایەکی گەورەی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

پێشانگایەکى گەورەى کتێب لە کتێبخانەى گشتیى هەولێر بەسەرپەرشتى ناوەندى رۆشنبیرى ئاشتى و بەڕێوەبەرایەتیى گشت کتێخانەى کوردستان دەکرێـتەوە و یەکێک لە سەرپەرشتیارانى پێشانگاکەش دەڵێت،" پێشانگاکە زیاتر لە (8000) هەزار ناونیشان لە خۆ دەگرێت."

ئەمڕۆ (دووشەممە 13کانوونی یەکەمی2021) ئاشتی شێرکۆ خاوەنی کتێبخانەی ئاشتی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنیت راگەیاند، "بەسەرپەرشتى ناوەندی رۆشنبیری ئاشتی بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانەکانی کوردستان، ئەو پێشانگایە بە بەشداری 25 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە شاری هەولێر دەکرێتەوە".

ئاشتى شێرکۆ دەربارەی ناونیشان و نرخى کتێبەکانى ئەو پێشانگاکەى هەولێر گووتیشى، "لە 8000)تا  (10000ناونیشان لەخۆ دەگرێت، سەبارەت بە نرخەکانیش بارودۆخى خوێنەران لەبەرچاو گیراوە".

خاوەنی کتێبخانەی ئاشتی گوتیشی، "جگە لەوانەش هەموو رۆژێک کارو چالاکیمان هەیە لەناو پێشانگادا وەکو، "سیمناری گەشەپێدان، دەروون زانی،لەبارەی منداڵەوە، لەبارەی سینما،دەربارەی شانۆ" ئەم چالاکییانەشی تێیدایە لەناو ئەو هۆڵەی  کە لەپێشنگاکەدا هەیە".

سەبارەت بە کاتى کردنەوەى ئەو روونیکردەوە، "پێشانگاکە لە  (18-12-2021)دەست پێدەکات لە (25-12-2021)کۆتایی پێدێت بۆ ماوەی هەشت رۆژ بەردەوام دەبێت، رۆژانە لە کاتژمێر 9 بەیانی پێشانگا کراوەیە هەتاکو 5ئێوارە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین