ژمارەیەک هاووڵاتى بەڕەگەز تورك دەبنە ئەندامى پەرلەمانى ئەڵمانيا تورکیە

نوچەنێت:

بۆ يەكەم جار لە مێژووى هەڵبژاردنەكانى مانگى ئەيلوولى ئەمساڵ، لە كۆى (736) پەرلەمانتارى ئەڵمانيا (83) هاووڵاتى بە رەگەز بيانى بوونە پەرلەمانتارى ئەو وڵاتە، لەو ژمارەيە (18) هاووڵاتى بە ڕەگەز توركن، نۆ هاووڵاتى بە رەگەز عەرەبن.

ئەمڕۆ دووشەممە (13ى كانوونى يەكەمى 2021) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە لە هەڵبژاردنى مانگى ئەيلوولى ئەمساڵ لە كۆى (736) پەرلەمانتارى ئەڵمانيا (83) هاووڵاتى بە رەگەز بيانى بوونە پەرلەمانتارى ئەو وڵاتە، لەو ژمارەيە (18) هاووڵاتى بە ڕەگەز توركن، نۆ هاووڵاتى بە رەگەز عەربن.

ئەوە لەكاتێكدايە لە هەڵبژاردنى رابردوو تەنيا (14) تورك لە پەرلەمانى ئەڵمانيا بوون، ئەو پەرلەمانتار توركانەى ئێستا نۆ پەرلەمانتاريان لە پارتى سۆشيالستى ديموكراتين، پێنجيان لە پارتى سەوزن، سێ پەرلەمانتار لە پارتى چەپن، يەك پەرلەمانتار لە پارتى يەكێتى مەسیحيە. 

ئايدان ئۆز ئۆگۆز يەكەم پەرلەمانتارى بەڕەگەز توركە، کە وەك جێگيرى سەرۆكى پەرلەمانى ئەڵمانيا و ئەندامى يەكێتى ئەوروپا هەڵبژێردرا. 

لە لايەكى ترەوە جيم ئۆزدەمير جێگرى سەرۆكى پارتى سەوز كانديدە بۆ وەرگرتنى وەزارەتى كشتوكاڵ، كە سەر بە پارتى سۆشيالستى ديموكراسيى ئۆلاف شۆڵتزە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین