ڕێگرییەكانى بەردەم ئاڵۆزى ئیسرائیل و ئێران و كەنداو ئێران

نوچەنێت:

بە ئامانجى دانانى سنوورێك بۆ ئەو ئاڵۆزییانەى بەرەو پێکدادانى سەربازیى دەچێت، هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ ڕێگرى لەو شەڕەى نزیكە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەڵگیرسێت، چ شەڕى ئێران و ئیسرائیل بێت، یاخود شەڕى وڵاتانى كەنداو بێت لەگەڵ ئێران، چاودێرانى سیاسى ئەوە شەڕى راگەیاندنى تاران یا تەلئەبیب، بە پلەى یەكەم ئامانج لێى كەمكردنەوەى مەرجەكانى دانووستاندنە و بە پلەى دووەمیش بەهێزكردنى دۆخى ناوخۆى ئەو دوو وڵاتەیە.

بەگوێرەى لێدوانەكانى نەفتالى بنێت سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل بۆ ئیمارات و لێدوانەكانى ئامانجى سەركى سەردانەكەى دروستكردنى پەیوەندى دوولایەنەى بەهێزە لەسەر هەموو ئاستە جۆراوجۆرەكان، بەڵام هەڵوێستى بەرانبەر ئێران بۆ رێككەوتن نییە، بەرپرسانى ئیسرائیلى وا ڕاهاتوون لێدوانى توند دژ بە ئێران بدەن، ئەوەش لە سیاسەت دا بە فشاركردن و كۆنتڕۆڵكردن ناودەبرێت كە پێشتر لەگەڵ ئەمەریكا لەسەرى رێككەوتن، بەڵام ئیمارات بە شێوەیەكى جیاواز لەو باردۆخە دەڕوانێت.

چاودێرانى سیاسى ئاماژە بەوە دەكەن، ئاساییكردنەوەى پەیوەندى نێوان ئیسرائیل و ئیمارات ئەوە ناگەینێت ئەبوو زەبى ئەجێنداى تەلئەبیب دژ بە تاران جێبەجێ بكات، چونكە ئیمارات هەوڵدەدات كێشەكانى سفر بكاتەوە بەشێوەیەكى سەربەخۆ پەیوەندییەكانى لەسەر بنەماى بەرژەوەندییەكان دابڕێژێتەوە، پەیوەندییەكانیشى لەگەڵ ئیسرائیل ناكۆكى نییە لەگەڵ ئاساییكردنەوەى پەیوەندییەكان و بەهێزكردنى پەیوەندى بازرگانى لەگەڵ لەگەڵ ئێران، شێخ تەحنون بن زاید لە كۆبوونەوەى لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسى ئەوەى راگەیاندووە.

ئاژانسى هەواڵى (وام)ى ئیماراتى بڵاویكردەوە، محەمەد بن زاید شانشینى ئەبوو زەبى لە میانەى پێشوازیكردنى لە سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل ئاماژەى بەوە كرد، "خوازیارم سەقامگیرى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بچەسپێت"، هەردوولا لە كۆتایى دیدارەكەیان جەختیان لەسەر بەردەوامى لە پەیوەندى دوولایەنە و كارى هاوبەش كرد بۆ بەهێزكردنى بەرژەوەندییەكانیان و قووڵكردنەوەى سەقامگیرى و ئاسایش و گەشەى ئابوورى لەو ناوچەیە".

ئەو رێككەوتنە رەنگدانەوەى لەسەر پاڵپشتى سەقامگیرى و هەڵوێستى ئیسرائیل دەبێت، كە كار بۆ جیاكردنەوەى رەهەندى ئابوورى دەكات وەك پێویستییەكانى گەلانى ناوچەكە و ناكۆكییەكییە سیاسسەكان، كە دەكرێت بە تێپەڕبوونى كات ئاراستە جیاوازەكان بگەنە چارەسەر، ئەوەش دەرگا لەسەر هەوڵە دیپلۆماسییەكان دەكاتەوە دوور لە دروشم و شەڕى ڕابردوو كە بەربەستى لەبەردەم بەرەو پێشچوونى زۆر وڵات و پەرەپێدان دروستكردووە.

چاودێرانى سیاسى دەڵێن، "ئیمارات زۆر بەڕوونى هەڵوێستى خۆى دەربڕییوە، ئەوەش ڕەنگدانەوەى هەڵوێستى وڵاتانى ناوچەكەیە، كە شەڕ ناتوانێت كۆتایى بە ئاڵۆزییەكانى نێوانیان بهێنێت، لە هەمان كاتیش دەرفەت بۆ هێزە توندڕەوەكان دەڕەخسێنێت بێنە پێشەوە، ئەو دۆخەى ئێستاش كەس ناتوانێت پێشبینى تواناى رووبەڕووبوونەوەى ئەو هێزانە بكات، تەنانەت خودى ئیسرائیلیش دوور بچێتە ناو ئەو شەڕەوە".

ئەمیر حایك باڵیۆزى ئیسرائیلى لە ئەبوو زەبى  رایگەیاند، "هاتنى سەرۆك وەزیران بۆ ئیمارات تەنیا بۆ باسكردنى پرسى ئێران نییە" ئەوەش واتە خودى ئەبوو زەبى لە پێشینەى ئەو سەردانە بووە.

لە چەند ساڵى رابردوو ئێران و ئیسرائیل چەند جارێك لە سووریا بەریكەوتوون، بەڵام هیچ كاتێك نەیانویستووە رووبەڕووى ئەوەى تر ببنەوە، ئەوەش پەیوەستە بە ئاڕاستەكردنى پەیامەكان لە پێناو دیاریكردنى سنوورێك بۆ جووڵەكانیان، بەدەر لەو لێدوانانە كە ئاماژەیە بۆ شەڕى راگەیاند، كە هەردوولا كار لەسەر دەرخستنى پێگەى خۆیان دەكەن، ئەوەش زیاتر بۆ دڵنیایى دانە بەناوەخۆ، بەڵام ئەوە زیاتر بۆ ئێران ڕاستە، كە دەیەوێت پارێزگارى لە سەقامگیرى ناوخۆى وڵاتەكەى بكات، كە رۆڵى كارتى فشار دەبینێت لە كەمكردنەوەى مەرجەكانى دانوستاندنى ڤیێنا.

لەگەڵ سەردانى سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل بۆ ئەبوو زەبى، محەمەد باقرى بەپرسى دەستەى هێزە چەكدارەكانى ئێران رایگەیاند، "كۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرپرسانى ئیمارات و سعوودییە دەربارەى پرسە ناوچەییەكان تا ئاستێك لێكتێنەگەیشتنەكانى رەواندەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ پەیوەندییەكمان لەگەڵ بەحرێن نییە، كە دەكرێت سەڵتەنەى عەمان لەو پەیوەندییە رۆڵى خۆى ببینێت".

بەو دواییەش ئاشكرابوو لە ئەردەن گفتوگۆى نا فەرمى بووە، شارەزایانى ئێران و سعوودییە باسیان لە پرسە ئەمنییەكان و دۆسیەى ئەتۆمى ئێران كردووە، ئاشكرایە ئامانج لەو دیدارە كەمكردنەوەى ئاڵۆزییەكانى ئەو ناوچەیە و ئاڕاستەكردنى پەیامە، بەتایبەت لە لایەن ئێرانەوە، كە ناوەڕۆكەكەى بریتیە لە پێویستى كاركردن بۆ كەمكردنەوەى ناكۆكییەكانە لەگەڵ وڵاتانى كەنداو و نەهێشتنى پاساوەكانى ئەمریكا و ئیسرائیل لەژێر پەردەى بەرگریكردن لە ئاسایشى ئەو ناوچەیە.

ئەو دانیشتنە سێ رۆژى خایاند، كە پەیمانگەى عەرەبى بۆ لێكۆڵینەوەى ئاساییشى رێكى خستبوو، كە پرسە ئەمنى و تەكنەلۆژییەكان و هەڕەشەى مووشەكى تێدا تاوتوێ كرا، هەوڵدراوە رێكارى تەكنیكى بگیرێتە بەر بۆ دروستكردنى متمانە لە نێوان هەردوولا، بەتایبەت پەیوەست بە پڕۆگرامى ئەتۆمى ئێران و هەماهەنگى لە بوارى سووتەمەنى ئەتۆمى و پرسەكانى تر.

بەگوێرەى ئەو دیدارە سعوودییەكان سوورن لەسەر ڕەخساندنى دەرفەتى گفتوگۆى سیاسى لەگەڵ ئێران، بەو هیواى ببێتە هۆى دامركاندنەوەى ناكۆكییەكان، بەتایبەت لە یەمەن چونكە بژاردەى شەڕ هیچ ئەنجامێكى نەبوو، سعوودییەكان دەیانەوێت خۆیان بۆ شەڕى گرنگتر ئامادە بكەن، ئەویش شەڕى ئابوورییە كە دەیانەوێت ئەو پارەى لەبەر دەستیان دایە لەبرى شەڕ بۆ پڕۆژە گەورەكان خەرجى بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین