بێده‌نگى بایدن له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كه‌ى هه‌ولێر مایه‌ى سه‌رسوڕمانه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى لێدوانى به‌رپرسان و چاودێرانى سیاسى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ و گرنگه‌ بۆ حكومه‌تى بایدن. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا بێده‌نگبوونى ئه‌و حكومه‌ته‌ تا ئێستا له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ سه‌رسوڕمانى له‌ به‌غدا و واشنتن دروست كردووه‌.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ى شوبات له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى نوێى ئه‌مریكا ده‌كات له‌ عێراق و راپۆرته‌كه‌ى به‌ ناونیشانى "كۆششكردن بۆ سه‌ره‌تاییه‌كى نوێ، هێڵه‌ سووره‌كانى بایدن له‌ عێراق چیین؟"

له‌ راپۆرته‌كه‌ وه‌ك رووداوێكى گرنگ و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ بۆ حكومه‌تى نوێى ئه‌مریكا باس له‌ هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر كراوه‌. كه‌ رۆژى 15ى ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام درا وه‌ك رووداوێكى گه‌وهه‌رى بۆ حكومه‌تى ئه‌مریكا وه‌سف ده‌كرێت.

دیڤید شه‌نكه‌ر: تۆمه‌تباركردنى ئێران بێ سووده‌ ره‌فتارى باشتر له‌ عێراق دروست ناكات
 

ئه‌مه‌یش واده‌كات سیمون لیدن گه‌وره‌ترین به‌رپرسى سیاسى له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا بڵێ، "ئاى له‌و تاقیكردنه‌وه‌ گرنگه‌ بۆ حكومه‌تى نوێ، بایه‌خ به‌وه‌ ده‌ده‌م بزانم وه‌ڵامه‌كه‌یان چى ده‌بێت".

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى "ئه‌لعه‌ره‌بیه‌" باس له‌وه‌ ده‌كات بێده‌نگى ئیداره‌ى بایدن، سه‌رسامى و پرسیارى له‌ واشنتن و به‌غدا دروست كردووه‌، به‌ تایبه‌تى كه‌ ده‌زانرێت به‌ پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى حكومه‌تى تره‌مپ تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێك بۆ هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر نییه‌ و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانى حكومه‌تى نوێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێران و میلیشیاكانیان تۆمه‌تبار نه‌كردووه‌.

جیا له‌وه‌یش ئه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌ حكومه‌تى نوێى ئه‌مریكا بیر له‌ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و دیپلۆماتكار و كارمه‌ندانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كۆتایى ساڵى رابردوو له‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا گوێزرانه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى تا ئێستا حكومه‌تى ئه‌مریكا له‌ هێرشه‌كه‌ى هه‌ولێر ئێرانى تۆمه‌تبار نه‌كردووه‌، دیڤید شه‌نكه‌ر یاریده‌ده‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا پێوایه‌ تۆمه‌تباركردن هیچ سوودێكى نییه‌، "چونكه‌ به‌ تۆمه‌تباركردنى ئێران ره‌فتارى باشتر له‌ عێراق به‌دی ناكرێت".

چاودێران و به‌رپرسانى ئه‌مریكى پێیانوایه‌ مامه‌ڵه‌كردنى حكومه‌تى بایدن له‌گه‌ڵ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى مامه‌ڵه‌كردن ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێران و ئێستایش حكومه‌ته‌كه‌ بیر له‌ چاره‌سه‌رى دیپلۆماسى ده‌كاته‌وه‌.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین