بەشى بەڵگەکانى تاوان لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر دەکرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەشێکى سەربەخۆ بەناوى "بەشی بەڵگەکانی تاوان" لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر دەکرێتەوە و وەزیرى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش دەڵێت، "ناوەندێکى زانستی لەو شێوەیە، دەبێتە هاوکارێکى باش بۆ دادگاکان."

لە نێوان ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ کردنەوەى بەشى بەڵگەکانى تاوان، لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر، ئیمزا کرا.

دەبارەى کردنەوەى بەشى بەڵگەکانى تاوان، ڕێبەر ئەحمەد دەڵێت، "ناوەندێکى زانستی لەو شێوەیە، دەبێتە هاوکارێکى باش بۆ دادگاکان و بۆشایى ئەکادیمیش، لە وەزارەتی ناوخۆ پڕدەکاتەوە."

هەروەها ئارام محەمەد ڕایگەیاند، لە بەشی بەڵگەکانی تاوان، "سەرەتا (25) ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتى ناوخۆ وەردەگیرێن، دەبێت دەرچووی بەشى زانستی بێت."

جێگەى ئاماژەپێدانە، ئەم بەشە کادیری پسپۆڕ لەبواری بەڵگەکانی تاوان و تاقیگەی تاوان بۆ وانە پڕاکتیکییەکان پێدەگەیەنێت، دواى تەواوکردنى خوێندن لەم بەشە، بڕوانامەى دیپلۆمى تەکنیکى لەبوارى بەڵگەکانى تاوان، بە دەرچووان دەدرێن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین