پێشبینى دەکرێ مانگى داهاتوو (2,7) ملیۆن کارمەند لە بەریتانیان کارەکانیان لەدەست بدەن ئابووری جیهان

ئیقتصاد شەرق:

بەپێى ئەنجامى ڕاپرسییەکى دامەزراوەى "ریزولیوشن"، پێشبینى دەکات (2,7) ملیۆن کرێکار و کارمەند لە بەریتانیا، لە مانگى سێى داهاتوو کارەکانیان لەدەست بدەن، بە هۆى کاریگەرییە درێژخایەنەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا و کەرەنتینەى گشتى، لەسەر ئابوورى ئەو وڵاتە.

 لەڕاپرسییەکەى "ریزولیوشن"ى هاتووە، لەدەستدانى (2,7) ملیۆن کار لەو وڵاتە، ئەم ژمارەییە زۆرەى لەدەستدانى کار، دەکاتە (8%)ى کارى کرێکاران و کارمەندان لە بەریتانیا، ئەوەى ئەم بێکاریى و تەنگەژە ئابوورییە خێراتر دەکات، بوونى ژمارەیەکى زۆرى گەنجانى کارکەر و ئەو هاووڵاتییانەى خاوەنى داهاتێکى مانگانەى کەمن، ئەمەیش بەرزبوونەوەى ڕێژەى بێکارى و لەدەستدانى کار، مەترسییەکانى سەر ئابووریى بەریتانیان زیاتر دەکات، بەو پێیەى تەنها لە شەش مانگى ڕابردوو نزیکەى یەکەم ملیۆن کارمەند کارەکانیان لەدەست داوە.

 دامەزراوەى "ریزولیوشن" لە ڕاپرسییەکەیدا کە لەگەڵ (6) هەزار هاووڵاتیى بەریتانى ئەنجامى داوە، کە تەمەنیان لە نێوان (18 - 65) بووە، زۆربەیان پێشبینى لەدەستدانى کارەکانیان کردووە لە مانگى داهاتوو، بە تایبەتى دواى توندکردنى ڕێکارەکانى کەرەنتینەى گشتى لە بەریتانیا. هەروەها بانکى ئینگلتەراش پێشبینى دەکات ڕێژەى بێکارى زیاتر بێ، کە لە ئێستادا ڕێژەکەى (5%) بەرزتر دەبێتەوە بۆ (7,8%) لەسەرەتاى مانگى سێى داهاتوو، ئەمەیش وا دەکات (2,7) هاووڵاتى کارەکانیان لەدەست بدەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین