وەزارەتى خوێندنى باڵا یەک هەفتە پشووى لە زانکۆى سەڵاحەددین ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دواى بەسەرکردنەوەى بەشەناوخۆیى شەکەوت شێح یەزدین  بڕیارى دا یەک هەفتە بکرێتە پشووى فەرمى لە سەرجەم بەشەکانى زانکۆى سەڵاحەددین.

ئەمڕۆ هەینى (17)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، د. ئارام محه‌مه‌د قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بە یاوەری بریکاری وەزارەت و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، بەشەناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدینی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لەگەڵ خوێندکاران و قوتابیان گفتوگۆی کرد و لە بارودۆخ و تەندروستیانی پرسى.

وەزارەتى خوێندنى باڵا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بڕیاردرا یەک هەفتە بکرێتە پێشووی فەرمی لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەمەبەستی رێکخستنەوەی بەشە ناوخۆییەکە کە بەهۆی لافاو زیانی بەرکەوتووە."

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی:

ئەمڕۆ هەینی 2021/12/17 د. ئارام محه‌مه‌د قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بە یاوەری بریکاری وەزارەت و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، بەشەناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدینی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لەگەڵ خوێندکاران و قوتابیان گفتوگۆی کرد و لە بارودۆخ و تەندروستیانی پرسی کە دوای لافاوەکەی دوێنێ شەو زیانێکی زۆری ماددی بە بەشە ناوخۆییەکە کەوتووە و رایگەیاند، خۆشبەختانە زەرەرو زیانەکان تەنیا زیانی ماددیین و گیانی قوتابیان و خوێندکارە ئازیزەکانمان سەلامەتن .

وەزیری خوێندنی باڵا وتویژینەوەی زانستی ستافی زانکۆی سەڵاحەدینیشی ڕاسپارد بەپەلە زیانەکانی لافاوەکە دەستنیشان بکەن و قەرەبووی خوێندکاران بکرێتەوە بۆ ئەوەی پێداویستی و کەلوپەلی پێویستیان بۆ دابین بکرێت و گیانیان سەلامەت بێت.

بۆ ئەمەش بڕیاردرا یەک هەفتە بکرێتە پێشووی فەرمی لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەمەبەستی رێکخستنەوەی بەشە ناوخۆییەکە کە بەهۆی لافاو زیانی بەرکەوتووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین