کتێبی هونەری ئەبستراکت بڵاوکرایەوە کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

حەمە هاشم، نوسەر و شێوەکار، کتێبێک لەسەر (هونەرى ئەبستراکت) بڵاودەکاتەوە و وەک خۆى دەیڵێیت، ئەم کتێبە وەڵامى کۆمەڵێک پرسیار لەسەر هونەرى ئەبستراکت دەداتەوە."

حەمە هاشم لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت، "ئەم کتێبە دەروازەیەکە بۆ تێگەشتن لە هونەری ئەبستراکت، بایەخی ئەم کتێبە لەوەدایە کە وەڵامی کۆمەڵێ پرسیاری گرنگ لەسەر ئەبستراکت، ئەبستراکت چییە؟ بنەما گرنگەکانی ئیستاتیکا و ئەبستراکت لەکوێ بەیەک دەگەن؟ ئایا هەرکەس چەند رەنگێک تێکەڵ بکات ناوی لێبنێت تابلۆی هونەر؟ ئەبستراکتی دەربرینخواز چییە؟ مێژووی ئەبستراکت لە کوێ دەستپیدەکات، ئایا پەیوەندی هەستەوەرە ئیستاتیکیەکانی بینین و نەستی مرۆڤ بۆ شێوە چۆنە؟ ئەمانە و  چەندین بابەتی دیکەی گرێدراو بە بینین و تێڕامانی جیاوازی بینین بۆ شیوە لە کتێبی هونەری ئەبستراکتدا دەبینرێت".

هەروەها حمە هاشم گووتیشی، "هەرچەندە کتێبی دەستە بژێرییە بۆ خوێندنەوە، بەڵام گشتگیرە بۆ خوێنەری ئاسایی تا لە رواڵەتی هونەری مۆدێرن دەستەوەستان نەبێت بتوانێت چێژ لە بینین وەربگرێت".

لەسەر ناوەڕۆکی کتێبەکە، ئەو روونیکردەوە، "پراوەیەکە بۆ ئەزموونکردنی بینینی شتە نا مەئلووفەکانی دەورووبەرمان، ئەو شتانەی رۆژانە بەلایاندا تێدەپەڕین و وەک ئەبستراکتێک جوانییەکانیان نابینین و فەرامۆشی دەکەین، تێکرای بابەتەکانی کتێبەکە پەلکێشمان دەکەن بۆ هەندێ رامانی مۆدێرنانە بۆ هونەر".

جێگەى ئاماژەپێدانە، کتێبى هونەرى ئەبستراکت لە (128) لاپەڕەی رەنگاو ڕەنگ پێکهاتووە، کە لە لایەن وەزارەتى ڕۆشنبیرییەوە چاپ کراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین