لە سۆران کچێکی گەنج (17) ساڵان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا هەواڵ

تایبەت بە نوچەنێت:

کچێکی گەنج لە ئیدارەى سۆران، شەووى ڕابردوو بە گوللەى دەمانجە کۆتایی بە ژیانى خۆى هێنا، وتەبێژى پۆلیسی سۆران لەسەر رووداوەکە دەڵێت، "لەبەر سەختى برینەکەى هەر زوو گیانى لەدەستداوە."

ئەمڕۆ شەممە (18)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، شێروان خالد وتەبێژی پۆلیسی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سۆران لێدوانێکی بۆ نوچەنێت ڕایگەیاند، "دوێنی شەو کاتژمێر (8:50) ئاگادار کراینەوە لە لایەن نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران بەبوونی تەرمی کچێک بەناوی (هاوژین محەمەد) تەمەن (17) ساڵ دانیشتووی گەرەکی  26ی  گوڵان، لە ماڵەکەی خۆیاندا گوللەیەکی لە خۆی داوە، بەڵام  لەبەر سەختی برینەکەی لە لەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

سەبارەت بە هۆکارى خۆکوشتنى ئەو کچە، وتەبێژی پۆلیسی توندوتیژى دژ بە ئافرەتان دەڵێت، "بە ووتەی کەسوکاری هاوژین هیچ کێشەیەکی نەبووە، هەروەها ئەو چەکەی بەکاری هێناوە لە جۆری دەمانچە بووە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە بە مەبەستی ئەنجامدانی هەندێک پشکنینی تایبەت".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین