کەشناسى: بەفر و باران لە هەرێمى کوردستان دەست پێدەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و دەشڵێت، سبەى دووشەممە دواى نیوەڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (19)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى ئەمڕۆ یەکشەممە و سبەى دووشەممەى بڵاوکردەوە.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، ئاسمانى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ پڕوشکە باران لە ناوچە شاخاوییەکان.

هەروەها لە ڕاگەیێندراوێکدا روونییشکردۆتەوە، کە سبەى دووشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ دەستپێکردنەوەى باران لە کاتەکاى دواى نێوەڕۆ و بەفربارین لە ناوچە سنوورییەکان.

دەشڵێت، سبەى ڕۆژى دووشەممە  هاوکات هەورە تریشقە لەگەڵ زیادبوونى خێراى با لە کاتەکانى شەودا دروست دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین