توركيا: پەيوەندى ئابووريمان لەگەڵ ڕووسيا نزيكەى (30) مليار دۆلارە تورکیە

نوچەنێت:

وەزیرى دەرەوەى توركیا رایگەیاند، "لەدواى تیرۆركردنى ئەندرییە كارۆلۆفى باڵیۆزى رووسیا لە ئەنقەرە پەیوەندییەكانى نێوان رووسیا زۆر بەهێز بووە، قەبارەى بازرگانى نێوانمان لە (30)ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە."

ئەمڕۆ یەكشەممە (19ى كانوونى یەكەمى 2021) لە یادى پێنج ساڵەى تیرۆركردنى ئەندرییە كارۆلۆفى باڵیۆزى رووسیا لە ئەنقەرە مەولوود چاوشئۆغلۆ وەزیرى دەرەوەى توركیا لە دیمانەیەكى لەگەڵ ماڵپەڕى (سپۆنیك) رایگەیاند، "تیرۆركردنى باڵیۆزى رووسى لە وڵاتەكەمان دەرى خست چەند ناوەندێكى هێز هەیە دەیانەوێت پەیوەندى نێوان ئێمە مۆسكۆ ئاڵۆز بكەن، بەڵام بە پێچەوانەوە پەیوەندییەكانمان زۆر بەرەو پێشتر چووە".

دەربارەى قەبارەى بازرگانى نێوانیان، وەزیرى دەرەوەى توركیا رایگەیاند، "قەبارەى بازرگانیمان لەگەڵ مۆسكۆ گەیشتۆتە نزیكەى (30) ملیار دۆلارى ئەمریكى."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئۆغلۆ ئاماژەى بەوە كرد، "لە پێنج ساڵى رابردوو پەیوەندییەكانى نێوانمان لەگەڵ رووسیا بە شێوەیەكى فراوان لە بوارى بازرگانى و گەشتوگوزار بەهێز بووە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین