پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ماوه‌یه‌كى زۆرتر ده‌خایه‌نێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عه‌باس عه‌تافى سه‌ركرده‌ له‌ قه‌واره‌ى كه‌فائاتى عێراقى رایگه‌یاند، پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌خایه‌نێ و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌، ناكۆكى ته‌نیا له‌ نێو شیعه‌كان نییه‌، به‌ڵكو له‌نێو كورد و سوننه‌یش هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ى كانوونى یه‌كه‌م، عه‌باس عه‌تافى لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه‌ و ده‌ڵێ، "پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌خایه‌نێ به‌ هۆى ئه‌و ناكۆكییه‌ قووڵه‌ى له‌ناو ته‌واوى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌یه‌، نه‌وه‌ك ته‌نیا له‌نێو شیعه‌دا".

عه‌تافى له‌ لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان ته‌نیا له‌ پێكهاته‌ى شیعه‌ نییه‌، به‌ڵكو ناكۆكییه‌كى گه‌وره‌ى سوننه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، ململانێیه‌كى توندیش له‌لاى كورد له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى كۆمار هه‌یه‌".

له‌ 10ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، تا ئێستا ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵییه‌وه‌ په‌سه‌ند نه‌كراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین