وەزارەتى کشتوکاڵ بۆ جوتیاران: دانەوێڵەکانتان بچێنن پەڵەى داوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بە هۆى بارانى بارانى هەفتەى ڕابردوو، پەڵەى زەوى داوە و جوتیاران دەتوانن دەست بە چاندنى گەنم و جۆ بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (20)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، حوسێن حەمەکەریم، وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە ماڵپەڕى (PDK)، ڕاگەیاندووە، دوای ئەو بارانەى بارى، جووتیاران دەتوانن دەست بە چاندنى گەنم و جۆ و تۆوکردن بکەن، چونکە پەڵەی داوە و بارانی بەڕێژەیەکى باش باریووە، زەوى (٢٠) تا (٣٠) ملم زەوی شێ وەرگرێت دەتوانێ داوێڵەى لێ بچینى.

حوسێن حەمەکریم دەشڵێت، بەشێک لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان، ساڵانە (200) تا (400) ملم بارینى بارانى پێویستە تاوەکو ئەو دانەوێڵەى لێى چێندراوە سەو ببێت.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین