ئەمەریکا: تا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌هێز بێت ئاسایشی ناوچه‌كه‌ پارێزراوتر ده‌بێ کوردستانی

نوچەنێت:

باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیرى پێشمەرگە ڕایدەگەیێنێت، ئەمەریکا بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانى پێشمه‌رگه لەڕووبەڕووبوونەوەى داعش‌ بەرزدەنرخێنێت، پێشمەرگە سه‌لامه‌تی و ئاسایشی ناوچهکە‌ پارێزراوتر.

ئەمڕۆ دووشەممە (20)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ ماسیۆ توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق کرد.

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرى پێشمەرگە گوتى، "ئه‌مڕۆ ده‌بینین داعش ده‌ستی به‌چالاكی و جوڵه‌‌ و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات، قه‌باره‌ی هاوكاریی و یارمه‌تیه‌كان بۆ هێزی پیشمه‌رگه زیاتر بكرێت، تا بنبڕكردنی له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و تیرۆریستانه،‌ كه‌ تائێستاش مه‌ترسی جدییان ماوه‌." 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە پرۆسەى چاکسازى لە وەزارەتى پێشمەرگە، باڵیۆزی ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه‌، وه‌ك ئه‌مریكا "به‌رده‌وام ده‌بن له‌نه‌هێشتنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه‌ به‌رده‌م پڕۆسه‌ی چاکسازی پێشمه‌رگه‌."

باڵیۆزى ئەمەریکا گووتییشى، "شه‌ره‌فمه‌ندین، كه‌ به‌رده‌وامین له‌پاڵپشتی و هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای خراپ و تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیری هه‌رێم و ناوچه‌كه‌."

لە کۆبوونەوەکەدا ماسیۆ توله‌ر ئاماژەى بەوەشکرد، "تاوه‌كو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌هێز بێت، ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ پاڕیزراوتر ده‌بێت ".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین