توركیا و قه‌ته‌ر پێنج فڕۆكه‌خانه‌ له‌ ئه‌فغانستان به‌رێوه‌ ده‌به‌ن تورکیە

نوچەنێت:

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، "دوای گفتوگۆكانی ده‌وحه‌ و كابوڵ بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پێنج فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌ ببه‌ین."

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (20)ـی كانوونی یه‌كه‌می (2021) ماڵپه‌ڕی (ئاڕتی) بڵاویكرده‌وه‌ وه‌زیری مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ، ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، "شاندێكى پسپۆڕ له‌ كاروباری فڕۆكه‌خانی توركیا له‌و نزیكانه‌ سه‌ردانی ده‌وحه‌ ده‌كات، پاشان ئه‌و شانده‌ سه‌ردانی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌ی حامید كارزایی له‌ كابولی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌."

ده‌رباره‌ی كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ ئۆغلۆ گوتی، "ئه‌و لیژنه‌یه‌ پێشنیازی هاوبه‌ش ده‌ده‌نه‌ حكومه‌تی كاتی ئه‌فغانستان بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌".

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرای كرد، "ئه‌و فرۆكه‌خانانه‌ی به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ین ژماره‌یان پێنج فڕۆكه‌خانه‌یه‌، ئه‌گهر‌ بارودۆخه‌كه‌ گونجاو بێت به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین."

له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ جۆبایدن، ئاماده‌یی تورکیا ده‌ربڕی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان فڕۆكه‌خانه‌ی كابول به‌ڕێوه‌ ببات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین