ئه‌ردۆغان: هیچ بڕیارێك بۆ هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ نییه‌ تورکیە

نوچەنێت:

سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ وه‌ڵامی داواكاری پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، "هیچ بڕیارێك نییه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ توركیا بكرێت."

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ (20)ی كانوونی یه‌كه‌می (2020) ماڵپه‌ڕی (ئاڕتی) بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی باباجان سه‌رۆكی پارتی دیموكراسی پێشكه‌وتن بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی ئێستا داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی كرد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، "هیچ بڕیارێك بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه‌، له‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌ڵبژاردنیشن بكرێت، باباجان سه‌ركه‌وتوو نابێت."‌

پێشتریش هه‌ر یه‌ك له‌ كه‌مال كلیچدار ئۆغلۆ و میراڵ ئه‌كشنار سه‌رۆكی توركیایان به‌ كه‌سێكی لێ نه‌هاتوو وه‌سف كرد، بۆ رێگریش له‌و قه‌یرانه‌ پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بكرێت.

ده‌رباره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ش ئه‌ردۆغان گوتی، "ئێمه‌ ده‌ستمان به‌ شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری كردووه‌، ئێستا كه‌رتی بانكی وڵاته‌كه‌مان زۆر یه‌كگرتووه‌، ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت رێژه‌ی سوو زیاد بكرێت بۆ رێگری له‌ دابه‌زینی به‌های لیره ئه‌و كاره‌ ناكه‌ین‌، هه‌رگیز له‌و كاره‌ی ده‌ستمان داوه‌تێ پاشه‌كشه‌ ناكه‌ین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین