پەروەردەى دەشتى هەولێر: سبەى لەسەرجەم قوتابخانەکان پشووە کوردستانی

نوچەنێت:

پەروەردەى دەشتى هەولێر لەبەر مەترسى دروست بوونى لافاو لە روونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەێنێت، سبەى لە سەرجەم قوتابخانەکانى سنوورى پەروەردەى دەشتى هەولێر پشووى فەرمییە.

 

ئەمشەو دووشەممە (20)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى دەشتى هەولێر، لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت،  به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و مه‌ترسی دروستبوونی لافاو، ده‌وام له‌ قوتابخانه‌كانی سنووری داره‌توو و قوشته‌په‌ راگیرا.

لە بەشێکى ترى روونکردنەوەکەى پەروەردەى دەشتى هەولێردا هاتووە، "له‌ پێناو سه‌لامه‌تی قوتابیان و مامۆستایانی ئه‌و سنووره‌، سبه‌ی ده‌وامی قوتابخانه‌ نییه‌."

ئەم بڕیارەى پەروەردەى دەشتى هەولێر لە کاتێکدایە، ئێوارەى ئەمڕۆ پارێزگاى هەولێر سەرجەم فەرمانگە و یەکە ئیدارییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێرى خستە ئامادە باشى بۆ بەرگرتن لە دروست بوونى لافاو و هەر رووداوێکى نەخوازراو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین