پڕۆژەیاسایەک خاوەن پڕۆژە کشتوکاڵییەکان ناچار دەکات دەرچوویەکى زانکۆ لاى خۆیان دابمەزرێنن کوردستان- عێراق

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانى کوردستان ئاشکراى دەکات، پەرلەمانى کوردستان ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر پڕِۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان دەکات، بەپێى پڕۆژەیاساکە دەبێ خاوەنى هەموو پڕۆژەیەکى کشتوکاڵى دەرچوویەکى کۆلێژى کشتوکاڵ دابمەزرێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (21)ـى کانوونی یەکەمی (2021) شوان کەریم، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێتى رایگەیاند، "ئەمڕۆ خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژەیاسای سەرپەرشتی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان دەکرێت".

بەپێى پڕِۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی، ئەو جووتیار و وەبەرهێنەرانى لە سێکتەرى کشتوکاڵ پڕۆژەیان هەیە، هەروەک شوان کەریم دەڵێت"مەرجە لەسەریان کە دەرچوویەکی کۆلیژ یان پەیمانگا یاخود دواناوەندی کشتوکاڵی کارى پێ بدات و لەرووی هونەرییەوە سەرپەرشتی بکات."

جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری، سەبارەت دروستکردنى ئەو بەنداوانەى بڕیار بوو لەمساڵ دا دروست بکرێن گووتیشى، "ئەو (11) بەنداوە ستراتیژیین سەبارەت لە کوردستان، ئێستا لە قۆناغى پێشکەشکردنى پڕۆپۆزەڵدایە، کە تا ئێستا (15) کۆمپانیاى ناوخۆیى و بیانى ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە کار لەو بەنداوانە بکەن، لایەنە پەیوەندارەکان لەگەڵییان لە گفتوگۆدان، گە لە داهاتوو ئەو بەنداوانە سوودێکی زۆری بۆ سێکتەری کشتوکاڵ و گلدانەوەی ئاو هەیە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین