چۆن كينيا بووە گۆڕەپانى ململانێى ستراتيژى نێوان ميسر و توركيا؟ وەرگێڕان

نوچەنێت:

توركيا و ميسر لەسەر بەهێزكردنى پێگەى خۆيان لە كينيا ململانێيانە، هەردوولا هەوڵەدەدەن پەيوەندييەكانيان لە هەموو سێكتەرەكان لەگەڵ ئەو وڵاتە بەهێز بكەن، ماڵپەڕى (مۆنيتۆر) راپۆرتێكى حەسەن خاليد رۆژنامەنووسى ميسرى و پسپۆڕ لە كاروبارى سياسى بڵاوكردۆتەوە، تيشك دەخاتە سەر ئەو ململانێيیە.

ميسر لە كيشوەرى ئەفريقيا هەنگاوەكانى توركيا دەگرێتەبەر

رۆژى نۆى كانوونى يەكەمى ئەمساڵ سەرۆكى دەستەى پيشەسازى ميسر پێشوازى لە ليوا كارلۆس كاهاريرى بەرێوەبەرى بەرگرى نيشتيمانى كينا كرد، يەكەم رێككەوتنى گواستنەوەى نوێترين تەكنەلۆژياى سەربازیى ميسرى بۆ كينيا واۆژ كرد، لە هەمانكات قاهير پاڵپشتى پيشەسازى سەربازى و مەدەنى كينيا دەكات، سەرۆكى دەستەى پيشەسازیى ميسر جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "هەموو توانا مرۆيى و پيشەسازييەكانى وڵاتەكەمان بۆ هاوكارى كينيا دەخەينە گەڕ."

ئەو هەوڵەى ميسر بۆ هاوكارى تەنزانيا تەنيا لە بوارى سەربازى نابێت، عەلا وەكيل سەرۆكى ليژنەى ئەفريقيا و ئەندامى بەرێوەبردنى ئەنجومەنى هەناردەى پيشەسازى خۆراك لە پێنجى تشرينى دووەمى ئەمساڵ رايگەياند، "لەسەرەتاى ساڵى داهاتوو بۆ پەرەپێدانى پەيوەندیى پيشەسازى نێوانيان شاندێكى بازرگانى وڵاتەكەى سەردانى كينيا دەكات، محەمەد زەلات سەرۆكى دەستەى گشتى پيشەسازى ئاماژەى بەوە كرد، "ميسر هەوڵدەدات لە بوارى پيشەسازى لەگەڵ تەنزانيا پەرە بە پەيوەندييەكانى نێوانيان بدەن."

ئەو هەواڵانەى ميسر هاوشێوەى هەوڵەكانى توركيایە بۆ باشتركردنى پەيوەندييەكانى لەگەڵ كينيا، لە مانگى حوزەيرانى ئەمساڵ كۆمپانياى (قەتمرجيلار)ى توركى گرێبەستى فرۆشتنى (118) تانكى لەگەڵ كينيا واژۆ كرد، بەوەش كينيا بووە سێيەم وڵاتى ئەفريقيا تانك لە توركيا بكڕێت.

توركيا و ميسر، ئامانجە جۆراوجۆرەكان

ليوا نەسر سالم سەرۆكى دەزگاى راپرسى و راوێژكارى ئەكاديمايى ناسرى سەربازى بە ماڵپەڕى (مۆنيتۆر)ى راگەياند، "بەو دواييە ميسر دەستى بە بەرهەمێنانى چەك كردووە و رەوانەى وڵاتانى دەرەوەى دەكات." ئەوەش ئاماژەيە بۆ ئەو هەوڵانەى كە لەو ساڵانەى دوايى دەيەوێت چەك بە وڵاتانى ئەفريقيا بفرۆشێت. 

لە بەشێكى ترى قسەكانى سالم جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "سەركەوتنى توركيا لە فرۆشتنى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و تانك بوو بە وڵاتانى ئەفريقيا، ئەوەش بۆتە پاڵنەر ميسر هەنگاوى هاوشێوە لەو كيشوەرە بهاوێت، چونكە ئەوە دەبێتە كەمكردنەوەى  هەڕەشە لەسەر ئاسايشى نەتەوەيى ميسرى، هەروەها كاريگەرى لەسەر سەقامگيرى و جوڵە بارزگانييەكانيش لە كەناڵى سوێس دەبێت."

لە (18)ى ئابى سەرۆكى ئەسيوبيا لەگەڵ ئەردۆغان ڕێککەوتنێکیان لە بوارى سەربازيى واژۆ كرد، سەرچاوەيەكى فەرمى توركيا رايگەياند، "لە (17)ى تشرينى يەكەمى ئەمساڵ مەغريب و ئەسيوبيا بە فەرمى داواى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانيان لە توركيا كرد، لە (30) تەمووزى ئەمساڵ شێخ محەمەد ئەختەر سەرۆكى وەقفى ئيسلامى كينيا پاڵپشتى تەواوى بۆ توركيا دەربڕى."

ليوا سالم پێى وايە واژۆكردنى رێككەوتنى پيشەسازى سەربازى لەگەڵ كينيا سنوورێك بۆ هەژموونى توركيا لەو ناوچەيە دادەنێت، هەروەها پاڵپشتى كينياشە لە قەيرانى بەنداوى نەهزەى ئەسيوبى.

لە (27) تشرينى دووەمى ئەمساڵ هەبتامۆ ئيتافا وەزيرى ئاو و وزەى ئەسيوبى رايگەياند، "دروستكردنى بەنداوى نەهزە بەردەوامە، كارەكان بەگوێرەى ئەو پلانەى بۆ بەرهەمهێنانى وزەى كارەبا داندراوە بەرێوە دەچێت و لە نزيكترين كاتيش كارەباش بەرهەم دەهێنن، هەرچەندە دانوستاندنەكانى نێوان ميسر و سوودان و ئەسيوبيا پەيوەست بەو بەنداوە ڕاوەستاوە، بەڵام ئێمە لە كارى خۆمان بەردەوامين."

نزيكبوونەوە لەگەڵ واشنتن و زيادبوونى رێككەوتنەكان

كينيا لە كيشوەرى ئەفريقيا خۆى بە هاوپەيمانێكى دێرينى ئەمريكا دەزانێت، بەتايبەت ئەسبوبيا بەهۆى جەنگى ناوخۆ زيانى زۆرى بەركەوتووە و پێويستى بە ئاوەدانكردنەوە هەيە، بۆيە ميسر دەيەوێت لە رێگەى بەرژەوەندييەكانى كينيا زياتر بۆلاى ئەمريكا ڕاكێشێت، لە (12) مانگى رابردووش سەرۆكى كينيا لە كۆشكى سپى لەگەڵ جۆبايدن كۆبووەوە.

ليوا ئەحمەد عەوەزى سەرۆكى ليژنەى بەرگرى و ئاسايشى نەتەوەيى لە پەرلەمانى ميسر بە ماڵپەڕى (مۆنيتۆر)ى راگەياند، "هەماهەنگى ميسر و كينيا دەبێتە پاڵپشتى بۆ وڵاتانى تر لەو كيشوەرە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "وڵاتەكەى دەيەوێت پەيوەندى بەهێزتر لەگەڵ وڵاتانى ئەفريقيا دروست بكات، نەك تەنيا لەگەڵ كينيا، بۆيەش لە ماوەى رابردوو رێككەوتنى سەربازى لەگەڵ چەند وڵاتێكى تر واژۆ كردووە."

رێككەوتنەكانى ميسر و وڵاتانى ئەفريقيا

ئەمساڵ ميسڕ رێككەوتنى تازەى لەگەڵ چەند وڵاتێكى ئەفريقيا واژۆ كرد، لە دووى ئايارى ئەمساڵ محەمەد فەريد حيجازى سەرۆكى هێزە چەكدارەكانى ئەو كاتەى ميسڕ سەردانى سوودانى كرد رێككەوتنى سەربازييان واژۆ كرد.

لە هەشتى نيسانى ئەمساڵ رێككەوتنى هەواڵگرى و سەربازى لەگەڵ ئۆغندا واژۆ كرد.  لە (10) مانگى نيسان رێككەوتنى هەماهەنگى لەگەڵ بۆرۆندى واژۆ كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین