وەزارەتى دارایى مووچەى سێ مانگى مامۆستایانى وانەبێژ خەرجکرد کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ بڕیاردا بە خەرجکردنى شایستە داراییەکانى سێ مانگى مامۆستایانى وانەبێژ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە نووسراوێکدا، کە واژۆى ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایى لەسەرە، بڕیارى خەرجکردنى شایستەی دارایی سێ مانگی ئەمساڵ (4، 5، 6) بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دەرکرد.

نووسراوەکەى وەزارەتى دارایى کە ئاراستەى وەزارەى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى ککوردستان کراوە، تێیدا بڕى شایستە داراییەکانى دیاریکردووە بەمشێوەیەى خوارەوە:

- بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس و سه‌رووی به‌كالۆریۆس، بڕی 550 هەزار دینار.

ـ بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی 450 هه‌زار دینار.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین