د. سەلام ناوخۆش کۆچى دواییکرد کولتوور

نوچەنێت:

د. سەلام ناوخۆش، نووسەر و مامۆستاى زانکۆ، ئەمڕۆ بە نەخۆشى کۆرۆنا لە یەکێک نەخۆشخانەکانى هەولێر گیانى لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، د. سەلام ناوخۆش، نووسەر و مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتیی زانکۆی سەلاحەددین، دواى دووشبوونى بە نەخۆشى کۆرۆنا و مانەوەى لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ کۆچى دواییکرد.

د. نەریمان خۆشناو، مامۆستای زانکۆ و هاوڕێی کۆچکردوو بە رووداوى راگەیاند، د.سەلام ناوخۆش، سێ هەفتە لەمەوبەر تووشی کۆرۆنا بوو، هەرچەندە لە کۆرۆنا چاکبووەوە، بەڵام کاریگەریی ڤایرۆسەکەی هەر لەسەر مابوو، ئەمەیش تووشی هەوکردنی سینگى کردبوو، بەداخەوە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.

 د. سەلام ناوخۆش لە ساڵی 1966 لە گوندی زێبارۆکی سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، ناوخۆش له‌ ساڵی 1990 به‌كالۆریسی له‌ كۆلێژی ئاداب به‌شی ئینگلیزی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ ساڵی 1996 ماسته‌ری له‌و بواره‌ ته‌واوكردووه‌،  تا ساڵی 2000-2001 دكتۆرای له‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ده‌ب وه‌رگرتووه‌، خاوه‌نی ده‌یان كتێبی وه‌رگێڕان و زمانزانێكی دیاریش بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین