کەشناسى هەرێم: تاوەکو سبەى ئێوارە بارینى بەفر و باران بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتى  کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانى (48) کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە زۆربەى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بارینى و بەفر باران بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ هەینى (24)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، بەڕێوەبەرایەتى گشتى  کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە پێشبینییەکانى ئەمڕۆى کەشوهەوا ڕایگەیاند، ئاسمان هەور و باراناوى دەبێت، لە زۆرى ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، لە کاتەکانى ئێوارە کاریگەرى دابارین کەم دەبێتەوە.

دەربارەى کەشوهەواى سبەى شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانى ئێوارە بۆ ساماڵ دەگۆڕێت و پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین