یەکێتى لێپسراوى ناوەندى دەرەوەى دەگۆڕێت کوردستانی

نوچەنێت:

یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لێپسراوى ناوەندەکانى دەرەوەى یەکێتى دەگۆڕێت و ڕزگار عەلى ئەندامێکى مەکتەبى سیاسی دەڵێت، مەکتەبى سیاسى یەکێتى پشتیوانى لێپسراوى نوێى ناوەندەکانى دەرەوە دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (25)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، لە ڕێوڕەسمێکدا لە شوێنى سەعدی پیرە، پۆڵا سیروان تاڵەبانى وەک لێپرسراوى ناوەندەکانى دەرەوەى یەکێتى دەست بەکاربوو.

رزگار عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لە ڕێوڕەسمەکەدا پشتیوانى حیزبەکەى بۆ پۆڵا سیروان تاڵەبانى دەربڕى و سەعدی پیرەش سەبارەت بە بڕیارى گۆڕینى گووتى، گرنگه‌ كه‌ خوێنی تازه‌ و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه‌ له‌ كۆنگره‌ی چوار ده‌رچوون ئه‌وانیش له‌و دامه‌زراوه‌ جیاجیانه‌ ده‌ستبه‌كاربن، مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌ تا ئه‌مڕۆ هه‌یه‌ نه‌توانره‌وه‌ به‌ ته‌واوی ببێته‌ ئه‌و مه‌كته‌به‌ چونكه‌ بریتی بوو له‌ مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی و رێكخراوی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و په‌یوه‌ندیه‌كان هه‌مویان پێكه‌وه‌ ده‌بنه‌ یه‌ك دامه‌زراوه‌.

هاوکات سیروان تاڵەبانى  ئاماژەى بەوەشکرد، گۆڕانكاری هه‌میشه‌ كارێكی پێویسته‌ له‌ ئۆرگانه‌كانی حزبدا و گۆڕانكاریه‌كان كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی بافڵ تاڵه‌بانی كراوه‌ زیاتر جۆش و خۆرش ده‌دات به‌ ئۆرگانه‌كانی ئێمه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین