وەزارەتى تەندروستى بۆ پشووى سەرى ساڵ چەند ڕێنماییەکى ڕاگەیاند تەندرووستی

نوچەنێت:

وەزارەتى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە نووسراوێکدا ڕایدەگەیێنێت، ڕۆژانەى پشووى سەرى ساڵ سەرجەم سەنتەرەکانى وەرگرتنى ڤاکسین کراوە دەبن.

ئەمڕۆ شەممە (25) کانوونى یەکەمى (2021)، وەزارەتى تەندروستى لە نووسراوێکدا کە واژۆى د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئاراستەى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانى تەندروستى و ئیدارە سەربەخۆکانى کردووە، ئاماژە بەوە دەکات، سەرجەم نەخۆشخانەکان و فەرمانگە تەندروستییەکان کراوە دەبن.

لە بەشێکى ترى نووسراوەکەى وەزارەتى تەندروستى هاتووە، "فریاکەوتنەکان (24)کاتژمێر کراوە دەبن بە شێوەى ئێشکگرى."

هاوکات داواش لە هاونیشتیمانیان دەکات پابەند بن بە ڕێکارەکانى خۆپارێزى دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا بە بەستنى ماسک و دوورکەوتنەوە لە قەڵەباڵغى و بایەخدان بە پاک و خاوێنى.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین