کریملین: فراوانبوونی ناتۆ بەرەو وڵاتانی سۆڤیەتی جاران بابەتی ژیان یان مەرگە! عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وتەبێژی کریملین دەڵێت فراوانبوونی ناتۆ بەرەو دەوڵەتانی ناو سنووری پێشووی یەکێتیی سۆڤیەت، بە نیسبەت ڕووسیاوە بابەتی "ژیان یان مردنە"، هیوایشی خواستوووە کە تاقیکردنەوەی مووشەکە نوێیەکانی ڕووسیا کە خێراییان سەرووی خێرایی دەنگە، وابکات دەستپێشخەرییە ئاشتییانەکانی ڕووسیا ببنە جێی باوەڕی لایەنەکان.

دێمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کریملین، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فەرمیی (ڕووسیا وەن) ڕۆژی ‏یەکشەممە‏، 26‏ کانونی یەکەمی 2021 کە ماڵپەڕی عەرەبیی (البلد) ئاماژەی پێکردوە، لەبارەی هەڵویستی ناتۆ لەسەر کشانی ناتۆ بە ئاراستەی ڕۆژهەڵات وتی "چوونی کۆمارەکانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو بۆ ناو ناتۆ تا ئێستاش بەلای رووسیاوە بە هیچ جۆرێک قبوڵکراو نییە".

پیسکۆڤ هەروەها وتیشی "فراوانبوونی ناتۆ کە دەوڵەتانی وەکوو ئۆکرانیا و دەولەتانی دیکە بگرێتەوە کە جاران لە چوارچێوەی یەکێتیی سۆڤیەتدا بوون، ئەوە لە واقیعدا بەلای ئێمەوە بابەتی ژیان یان مەرگە".

ماوەی پێشوو سەرۆک ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا بیرۆکەی ڕێککەوتننامەی ئەمنیی پێشنیازکرد لەنێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوادا، کە بەشێوەی دوو بەڵگەنامە خراونەتە بەردەستی هەریەکە لە ئەمریکا و ناتۆ بۆ واژووکردنی، کە دەستەبەری ئاساییشی هەم رووسیا و هە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات و دڵنیایی دەدات کە ناتۆ بەرەو کۆمارەکانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو ناکشێت، وڵاتانی ڕۆژئاوا جارێ بە فەرمی وەڵامی کۆتایی پێشنیازەکانیان نەداوەتەوە.

ڕووسیا سوورە لەسەر ڕێککەوتننامە و بەڵگەنامەی نووسراو، چونکە دەڵێت پێشوتر ڕۆژئاواییەکان بۆ ئەم بابەتە بەڵینی زارەکییان داوە و دواتر شکاندوویانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین